English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
گفتوگۆکانى ئەستانە له‌باره‌ی سووریا دەستیپێکرد، عێراق چاودێره‌
2019-08-01 [04:15 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

له‌باره‌ی قەیرانى سووریا، سیانزه‌هه‌مین گفتوگۆکانى ئەستانە به‌ كۆبوونه‌وه‌ دوقۆڵییه‌‌كانی رووسیا و ئێران له‌ نورسوڵتانى پایته‌ختی كازاخستان ده‌ستیپێكرد، بۆ یه‌كه‌مجاریش لوبنان و عێراق به‌شدارى له‌ کۆبوونەوەکە دەکەن.

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی كازاخستان‌ رایگەیاند، بۆ تاوتوێکردنى بارودۆخی ئێستای سووریا، به‌تایبه‌تی ئیدلب و باكووری خۆرهه‌ڵاتی ئه‌و وڵاته، ‌نوێنه‌رانی رووسیا و ئێران له‌ چوارچێوه‌ی دەسپێکى دانووستانەکاندا كۆبوونه‌وه‌.

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی كازاخستان‌ وتیشی، نوێنه‌ری تایبه‌تی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروباری سووریا، به‌ هۆی خراپى باری ته‌ندروستییه‌وه‌ به‌شداری له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ناكات و جێگره‌كه‌ی نوێنه‌رایه‌تی شاندی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان ده‌كات.

باسی له‌وه‌ش كرد، سبه‌ینێ هەینى كۆبوونه‌وه‌ی سه‌ره‌كی به‌ به‌شداریی شاندی سووریا و شاندی ئۆپۆزسیۆنی سه‌ربازیی سووریا ده‌ستپێده‌كات. بڕیاریشه‌ نوێنه‌رانی كۆمسیاری باڵای په‌نابه‌رانی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و خاچی سووری نێوده‌وڵه‌تی له‌ ئوردن، وه‌ک چاودێر به‌شداربن له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا.

هه‌روه‌ها لوبنان و عێراق كه‌ له‌ ١٢هه‌مین كۆبوونه‌وه‌دا له‌ ٢٥ و ٢٦ی نیساندا پێگه‌ی چاودێریان پێدرا، بۆ یه‌كه‌مجار به‌شدارى دەکەن له‌ کۆبوونەوەکەدا.

بڕیاریشە لە گفتوگۆکاندا پرسی دۆزینەوەی چارەسەر بۆ كێشە ناوخۆییەكانی سووریا کە لە ٢٠١١وە سەرى هەڵداوە و بەهۆیەوە دەیان هەزار کەس کوژراو و برینداربوون و سەدان هەزار کەسیش ئاوارە و دەربەدەربوون و هەروەها كارەكانی لیژنەی نووسینەوەی دەستوور گفتوگۆیان لەسەر بكرێت.

 

كوردپرێس





ئەم هەواڵە 5587جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad