ZNA – هەولێر
باڵیۆزی چین لە نەتەوە یەکگرتووەکان ئاشكرایدەكات، ئەگەر ئەمریکا بیەوێت گفتوگۆ بکات ئەوە ئێمە لەگەڵ گفتوگۆین، بەڵام ئەگەر شەڕ هەڵبژێرێت ئێمەش شەڕ دەکەین، ئەگەر شەڕیش بكەین لە پێناوی باشتربوونی ئابووری جیهان دەیكەین.
ژانگ جوون، باڵیۆزی چین لە نەتەوە یەکگرتووەکان لەبارەی ناکۆکی بازرگانی نێوان ئەمریکا و وڵاتەکەی رایگەیاند، هەڵوێستی چین لەو بارەوە زۆر روونە، ئەگەر ئەمریکا گفتوگۆ هەڵبژێرێت، گفتوگۆ دەکەین، ئەگەر شەڕیش هەڵبژێرت، ئێمەش شەڕ دەکەین.
باڵیۆزی چین لە نەتەوە یەکگرتووەکان دەشڵێت، ئەگەر چین شەڕ بکات بەتەنیا لە پێناو خۆی شەڕ ناکات بەڵکو شەڕ لە پێناوی باشتربوونی ئابووری جیهان دەکات، شەڕ لە پێناو بازرگانی ئازاد لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی دەکات.
ئەم هەواڵە 5017جار خوێندراوەتەوە |