English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەمەریكا بە هەزاران سەربازی خۆی لە ئەفغانستان دەكێشێتەوە
2019-08-03 [05:27 AM]

​ZNA – هەولێر


لە ڕێككەوتنەكانی نێوان تاڵیبان و ئەمەریكادا هاتووە هەزاران سەربازی ئەمەریكا لە ئەفغانستان دەكشێندرێنەوە و دانوستانەكانی نێوانیشیان بەردەوامە.

رۆژنامه‌ی واشنتۆن پۆست لەسەر زاری به‌رپرسانی ئه‌مریكی رایگه‌یاندووه‌: له‌ ره‌شنووسی رێككه‌وتننامه‌كه‌دا پلان بۆ ئه‌وه‌ داندراوه‌ له‌ ئه‌گه‌ری راگه‌یاندنی ئاگربه‌ست و وازهێنان له‌ قاعیده‌ له‌لایه‌ن تاڵیبانه‌وه‌ ژماره‌ی سه‌ربازانی ئه‌مریكا له‌ ئه‌فغانستان له‌ ١٤ هه‌زاره‌وه‌ كه‌م ده‌كرێنه‌وه‌ بۆ هه‌شت یان نۆ هه‌زار سه‌رباز.

دوای دانوستانی نێوان نوێنه‌ری تایبه‌تی ئه‌مریكا بۆ كاروباری ئه‌فغانستان، زاڵمای خه‌لیلزاد و به‌رپرسانی تاڵیبان بۆ چه‌ندین مانگ، له‌ سه‌ر ره‌شنووسی رێككه‌وتننامه‌یەك رێككه‌وتن و دوا گۆڕانكارییه‌كانیشی به‌ر له‌ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆماری ئه‌و وڵاته‌ له‌ ئه‌یلوولدا‌ ئه‌نجام دەدرێت.

به‌رپرسێكی ئه‌مریكی كه‌ ناوی خۆی ئاشكرا نه‌كردووه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌ داوه‌ له‌ سه‌دا ٨٠ بۆ ٩٠ی ره‌شنووسی رێككه‌وتننامه‌كه‌ ئاماده‌كراوه‌، گوته‌بێژی تاڵیبانیش، زه‌بیحوڵڵا موجاهید گوتوویه‌تی: "دانوستانه‌كان گه‌یشتوونه‌ته‌ قۆناغێكی هیوابه‌خش. هیوادارین هیچ كۆسپێك نه‌یه‌ته‌ پێش، ئه‌مه‌ په‌یوه‌ندیداریشه‌ به‌ جدییه‌تی ئه‌مریكاوه‌".

به‌پێی داتاكانی پێنتاگۆن له‌ ده‌ستپێكی جه‌نگی ئه‌فغانستان له‌ ٢٠٠١ه‌وه‌ تاكو ئێستا دوو هه‌زار و ٤٠٠ سه‌ربازی ئه‌مریكی كوژراون و زیاتر له‌ دوو هه‌زار سه‌ربازی دیكه‌یش بریندار بوون.

 





ئەم هەواڵە 1765جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad