English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سێی ئاب بووه‌ رۆژی كۆمه‌ڵكوژی ئێزدییەکان
2019-08-03 [10:07 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

پەرلەمانی کوردستان لە کۆبوونەوەی نائاسایی خۆیدا، بە دەنگی سەرجەم پەرلەمانتارانی ئامادەبوو رۆژی 3ـی ئابی وەک رۆژی کۆمەڵکوژی کوردانی ئێزدی دیاریکرد.

ئەمڕۆ شەممە پەرلەمانی کوردستان دوای گفتوگۆی نێوان پەرلەمانتاران و لیژنەی یاسایی، خوێندنەوەی سێیەم بۆ پێشنیازی بڕیاری دیاریکردنی رۆژی جینۆسایدکردنی ئێزدییەکان كرا و تیایدا بە کۆی 87 دەنگ، پەرلەمانی کوردستان رۆژی 3ی ئابی وەک رۆژی جینۆسایدکردنی ئێزدییەکان دیاری کرد.

بەپێی ئامارەکانی نووسینگەی رزگارکردنی کوردانی ئێزدی ژمارەی کوردانی ئێزدی لە هەموو عێراق تاوەکو 3-8-2014، 550 هەزار کەس بووە و لەگەڵ هێرشی داعش نزیکەی 360 هەزاریان ئاوارەبوون.

رۆژی 3/8/2014 چەکدارانی داعش هێرشیان کردە سەر شنگال و ناوچەکانی دەوروبەری و بەهۆیەوە هەزاران کەس ئاوارە و دەربەدەر بوون و زیاتر لە شەش هەزار کچ و ژنی ئێزدیش لەلایەن داعشەوە رفێندران و بە گوێرەی دوایین ئاماری نووسینگەری رفێندراوانی ئێزدی، تا ئێستا چارەنووسی 2 هەزار و 908 کچ و ژنی ئێزدی دیار نییە.





ئەم هەواڵە 3706جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad