English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
رۆژنامه‌یه‌ك: زه‌ریف داوایه‌كی له‌ناكاوی له‌ ترامپه‌وه‌ پێده‌گات
2019-08-03 [11:26 AM]

ZNA - هه‌ولێر


رۆژنامه‌ی نیۆیۆكه‌ری ئه‌مه‌ریكی رایگه‌یاند، مانگی رابردوو وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران محه‌ممه‌د جه‌واد زه‌ریف داوه‌تێكی له‌ ناكاوی له‌ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا دۆناڵد ترامپ پێگه‌یشتووه‌، بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ردانی ئه‌مه‌ریكا بكات و له‌گه‌ڵی كۆبێته‌وه‌.

ئه‌و رۆژنامه‌یه‌ له‌ زاری چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی ئێرانی ئه‌مه‌ریكی و دیپلۆماسی ئاشكرای كرد، ئه‌و داوه‌ته‌ له‌لایه‌ن سیناتۆری كۆماری راند پۆل داروه‌ته‌ زه‌ریف كه‌ له‌ 15ی ته‌مموزی رابردوو له‌گه‌ڵ گه‌وره‌ دیپلۆماسی ئێرانی له‌ باره‌گای باڵیۆز له‌ نیۆیۆرك كۆبووه‌وه‌.

رۆژنامه‌كه‌ باسی له‌وه‌ش كرد، پۆل ئه‌ندامی لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی پیرانی ئه‌مه‌ریكایه‌ و بۆ ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك به‌ ره‌زامه‌ندی ترامپ و به‌ راوێژ له‌گه‌ڵ كۆشكی سپی و وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا كاری له‌سه‌ر ئه‌و ده‌ستپێشخه‌رییه‌ كردوه‌.

رۆژنامه‌كه‌ جه‌ختی كرده‌وه‌، كۆبوونه‌وه‌ی یه‌كه‌می زه‌ریف و پۆل له‌سه‌ره‌تادا به‌رنامه‌ی ئه‌تۆمی ئێران و ئاڵۆزییه‌كانی كه‌نداو تاوتوێكراون، ئه‌و سیناتۆره‌ راسپێردرا، كه‌ناڵێكی په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ له‌سه‌ر ئاستێكی باڵا له‌ نێوان واشنتۆن و تاران دروست بكات.

لای خۆیه‌وه‌ محه‌ممه‌د جه‌واد زه‌ریف له‌میانی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا چه‌ند بیرۆكه‌یه‌كی بۆ كۆتاییهێنان به‌ ناكۆكییه‌كان له‌باره‌ی به‌رنامه‌ی ئه‌تۆمی خستۆته‌ روو.

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران وتی، ئه‌گه‌ر تۆامپ زیاتری ده‌وێ، پێویسته‌ له‌به‌رامبه‌ردا زیاتر پێشكه‌ش بكات.

لای خۆیه‌وه‌ پۆل پێشنیاری بۆ زه‌ریف كردوه‌، ئه‌و هه‌ڵوێستانه‌ راسته‌خۆ بۆ ترامپ باس بكات.

نیۆیۆركه‌ر باسی له‌ وه‌ڵامی زه‌ریف بۆ ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ نه‌كردوه‌، وتیشی، كۆشكی سپی ره‌تی كرده‌وه‌ هیچ لێدوانێك له‌مباره‌یه‌وه‌ بدات.

 

سپۆتنیك

 

 





ئەم هەواڵە 5044جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad