English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نێچیرڤان بارزانی: ئێمە پشوو نادەیەن تاکو رفێندراوەکان دەگەڕێنینەوە
2019-08-03 [12:28 PM]

ZNA - هه‌ولێر


 

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی  هەرێمی کوردستان، لە یادی پێنج ساڵەی جینۆسایدکردنی ئێزدییەکان، پەیامێکی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بڵاوکردەوە و رایگه‌یاند، ئێمە پشوو نادەیەن تاکو تیرۆر لەناو دەبەین و رفێندراوەکان دەگەڕێنینەوە و داواشی له‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كانی كرد، ئەو کارەساتە بە جینۆساید بناسێنێت.

لە تویتەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان هاتووە: "لە یادی پێنج ساڵەی جینۆسایکردنی ئێزدییەکان لە شنگال، یادی ئەو کەسانە دەکەینەوە کە بوونە قوربانی دڕندەیی چەکدارانی داعش".

نێچێرڤان بارزانی دەشڵێت: "ئێمە پشوو نادەیەن تاکو تیرۆر لەناو دەبەین و رفێندراوەکان دەگەڕێنینەوە".

سەرۆکی هەرێمی کوردستان، داوا لە نەتەوە یەکگرتووەکان دەکات، ئەو کارەساتە بە جینۆساید بناسێنێت و هەوڵیش بۆ دووبارەنەبووونەوەی کارەساتی هاوشێوە بدات.

پێنج ساڵ لەمەوبەر و لە رۆژێکی وەکو ئەمڕۆدا، چەکدارانی داعش هێرشیانکردە سەر قەزای شنگال و هەزاران ئێزدی ئەو ناوچەیان کوشت و رفاند، تاکو ئەمڕۆش، بەشێک لە رفێنراوەکان چارەنووسیان نادیارە.

بەپێی ئامارەکانی نووسینگەی رزگارکردنی کوردانی ئێزدی ژمارەی کوردانی ئێزدی لە هەموو عێراق تاوەکو 3-8-2014، 550 هەزار کەس بووە و لەگەڵ هێرشی داعش نزیکەی 360 هەزاریان ئاوارەبوون.





ئەم هەواڵە 4747جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad