English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پۆگبا لە ریال مەدرید نزیک دەبێتەوە 
2019-08-03 [02:56 AM]

ZNA- ھەولێر



پۆل پۆگبا ئەستێرەی ھەڵبژاردەی فەڕەنسا و یانەی مانشستەر یونایتدی ئینگلیزی ھەنگاوێکی دیکە لە یانەی ریال مەدرید نزیک دەبێتەوە. 


ئەمڕۆ پۆگبا لە ھەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی سناپ چات وێنەیەکی خۆی لەگەڵ کریم بنزیمە بڵاوکردووتەوە و دوو ئیمۆجی داناوە یەکێکیان کاتژمێرێکی خۆڵییە و ئەوی دیکەش ھێمای بێ دەنگ کردنە. 

چاودێرانی وەرزشی پێیانوایە دانانی ئەم وێنەیە و ئەم ھێمایانە لەم کاتەدا ئاماژەیەکی روونە کە پۆگبا لە یانەی ریال مەدرید نزیکبووتەوە و دەڵێتە ھەمووان بێ دەنگ بن و تەنھا چەند کاتێکی کەم ماوە بۆ رۆیشتن . 

راپۆڕتە رۆژنامەوانیەکانیش ئاماژە بەوە دەدەن کە وتوێژەکان لەنێوان یانەی ریال مەدرید و مانشستەر یونایتد بەردەوامە لەسەر گواستنەوەی پۆگبا بۆ یانەی شاھانە . 


یاسین ئەحمەد 





ئەم هەواڵە 1876جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad