English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ژمارەی قوربانیانی تێکساس گەیشتە ٢٠ کوژراو
2019-08-04 [06:18 AM]

ZNA- ھەولێر


ئه‌مريكا.. ژمارەی قوربانیانی رووداوەکەی تێكساس بەرزبووه‌وە بۆ 20 کوژراو و 26 بریندار و، سه‌رۆكى ئه‌مريكاش رووداوەکەی بە کارێکی ترسنۆکانە وەسف کرد

ژمارەی قوربانیانی رووداوەکەی دوێنێ شەممە کە لە شاری ئال پاسۆ روویدا بەرزبووەوە بۆ 20 کوژراو و 26 بریندار، لای خۆشیەوە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ئەم رووداوەی بە کارێکی ترسنۆکانە وەسف کرد و، هیچ پاساوێک نابینێت بۆ کوشتنی کەسانی بێتاوان.

ترەمپ، لەسەر هەژماری تایبەتی خۆی له‌ "تویتەر" نووسی، "رووداوی تەقەکردنەکەی ئەمڕۆ لە شاری ئال پاسۆ نەک تەنها کارێکی تراژیدیيه‌، بەڵکو کارێکی ترسنۆکانەیە. لەگەڵ هەر تاکە کەسێکى ئەم وڵاته‌ ده‌وه‌ستم بۆ سه‌ركۆنه‌كردنى رق و كينه‌. هیچ هۆکار و بیانوویەک نییە پاكانه‌ بۆ کوشتنی کەسانی بێتاوان بكات".

جێی باسە، دوێنێ ئێوارە شەممە، گەنجێکی ئەمریکی تەمەن 21 ساڵ بەناوی پاتریک کرۆزیاس، دەستی کرد بە تەقەکردن لە بازاڕکەرانی مارکێتی واڵمارت لە شاری ئال پاسۆی سەر بە ویلایەتی تێکساس لە باشووری ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، لە ئاکامدا 20 كه‌س کوژران و، 26 کەسی دیکەش بریندار بوون، پاشان دەسەڵاتدارانى شاره‌كه‌ رایانگەیاند كه‌ پۆلیس هێرشبه‌ره‌كه‌ى  دەستگیرکردووه‌.





ئەم هەواڵە 1636جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad