ZNA - هەولێر
سوپای پاسدارانی ئێران رایگەیاند كە دەستیان بەسەر كەشتییەكی دیكەی نەوتھەڵگردا گرتووە.
ئەمرۆ یەكشەممە،٤ی ئاب، رەمەزان زیراھی فەرماندەی ناوچەی دووی ھێزی دەریاوانیی سوپای پاسدارانی ئێران ئاشكرایكردووە كە رۆژی چوارشەممەی رابردوو دەستیان بەسەر كەشتییەكی دیكەی نەوتھەڵگردا گرتووە.
رەمەزان زیراهی دەڵێ، كەشتییەكە 700 ھەزار لیتر سووتەمەنیی قاچاغی پێبووە و 7 كەسیشی تێدابوونە كە سەرجەمیان بیانین.
ئەو فەرماندەیەی سوپای پاسداران دەڵێ كەشتییەكە سوتەمەنی بۆ یەكێك لە وڵاتانی عەرەبی كەنداو دەگواستەوە و بەھۆی ئەوەی كاری نایاسایی كردووە، دەستی بەسەرداگیراوە.
ئەم هەواڵە 4849جار خوێندراوەتەوە |