English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
‌ وەزیری بەرگریی عێراق: فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی ئەنبار ئەستۆ پاکە
مەحموود فەلاحی
2019-08-04 [11:16 AM]

ZNA - هەولێر


وزیری بەرگریی عێراق دەڵێ مەحموود فەلاح فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی ئەنبار کاتی پێوەندی‌گرتن لەگەڵ هێزە ئەمریکییەکان کارێکی پێچەوانەی نەکردووە.

نەجاح شەممەری، وەزیری بەرگریی عێراق، رایگەیاند، ئەو لێکۆڵینەوانەی کە وەزارەتەکەی لەگەڵ فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی ئەنبار، مەحمود فەلاحی بەتۆمەتی ئەنجامدانی پەیوەندی تەلەفۆنی لەگەڵ ئاژانسی هەواڵگری ناوەندی ئەمریکا CIA  ئەنجامی داوە، ئەستۆپاکی ناوبراوی سەلماندووە.

مانگی رابردوو گروپی حزبوڵڵای سەر بە حەشدی شەعبی تۆمارێکی دەنگیی پەیوەندییەکی تەلەفۆنی بڵاوکردبووەوە کە ماوەکەی حەوت خولەک بوو.

لەم پەیوەندییە تەلەفۆنیەکەدا، لایەنی ئەمریکی داوا لە فەلاحی دەکات ئامانجەکانی حزبوڵڵا لە قەزای قائیم رۆژئاوای پارێزگای ئەنبار دەست نیشان بکات بۆ ئەوەی لەلایەن ئیسرائیلەوە بکرێنە ئامانج.





ئەم هەواڵە 7747جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad