English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
کۆمپانیای کیا لە ئێران دەکشێتەوە
2019-08-04 [11:36 AM]

ZNA - هەولێر


کۆمپانیای ئوتۆمبێل‌سازیی کیا بە هۆی گەمارۆکانی ئەمریکاوە لە هاوکاری‌کردن لەگەڵ ئێران دەکشێتەوە.

گرووپی ئوتۆمبیل‌سازیی سایپا لە ئێران ئاشکرای کرد کە کۆمپانیای "کیا مۆتۆرز" بەرهەم‌هێنانی ئوتۆمبێلی سیراتۆ لە نێوخۆی ئێرانی راگرتووە و بڕیاری داوە بە تەواوی لە بازاڕی ئێران بکشێتەوە.

ماڵپەڕی سایپا نیوز بڵاوی کردووەتەوە، ئەم کۆمپانیایەی کۆریای باشوور بە هۆی گەمارۆکانی ئەمریکاوە لە ئێران دەکشێتەوە کۆمپانیای سایپاش کە هاوپشکی کیا بووە بۆ بەرهەم هێنانی ئوتۆمبێلی سیراتۆ هەوڵ دەدات لە رێگای یاسا نێودەوڵەتییەکانەوە مافەکانی خۆی و کڕیارەکانی قەرەبوو بکاتەوە.

پێشتر کۆمپانیاکانی رینۆ و سیترۆئێنی فەرەنسا، برلیانسی چین، ڤاڵڤۆی سوید و ئیڤیکۆی ئیتالیا بە هۆی گەمارۆکانی ئەمریکاوە ئێرانیان بەجێ هێشتبوو.





ئەم هەواڵە 8044جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad