English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ژمارەیەكی زۆر پاسەوان لە بەرپرسان وه‌رگیراوه‌ته‌وه‌
2019-08-04 [11:57 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

بەڕێوەبەری پۆلیسی پاسەوانیی هەولێر رایدەگەیەنێت، هەر بەرپرسێك رێنمایی پێدانی پاسەوان نەیگرێتەوە، پاسەوانەكانی دەخرێنەوە سەر میلاكی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیس، وتیشی، ژمارەیەكی زۆر پاسەوانمان لە بەرپرسان وەرگرتووەتەوە.

عەقید سەران لەتیف نەجم، بەڕێوەبەری پۆلیسی پاسەوانیی هەولێر، بە میدیاكانی راگەیاند، پێدانی پاسەوان بە بەرپرسان، بە پێی رێنمایی وەزارەتی ناوخۆیە و ئەوەش بە گوێرەی پلەبەندییە، كە لە رێنماییەكەدا بە وردی ڕوون كراوەتەوە.

بە وتەی سەران لەتیف، ئەوان وەك پۆلیسی پاسەوانی، ژمارەیەكی زۆر پاسەوانیان لە بەرپرسان وەرگرتووەتەوە، كە وادەی پێدانی پاسەوان پێیان، كۆتایی هاتبوو و سەرجەمیشیان خراونەتەوە سەر میلاكی پۆلیسی هەولێر.

بەڕێوەبەری پۆلیسی پاسەوانیی هەولێر دەشڵێ، هەر بەرپرسێك رێنمایی پێدانی پاسەوان نەیگرێتەوە، پاسەوانەكانی لێ وەردەگیرێتەوە و بەسەر ئەو فەرمانگانەدا دابەش دەكرێن كە پێویستیان بە پاسەوانە.

عەقید سەران داواشی كرد، سەرجەم بەرپرسان پابەندی رێنماییەكانی وەزارەتی ناوخۆ بن و ئەوانەی كە پێویستیان بە پاسەوان نییە یاخود پاسەوانی زیادیان هەیە، بیانگەڕێننەوە بۆ سەر میلاكی پۆلیسی هەولێر، تا ئەو دەزگا و دامەزراوە حكوومیانەی گرفتی كەمیی میلاكیان هەیە، پاسەوانیان بۆ دابین بكرێت.





ئەم هەواڵە 1468جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad