English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
له‌ ناوچه‌ی حه‌ویجه‌ هێزێك له‌ ئاسمانه‌وه‌ دابه‌زی
2019-08-04 [12:02 PM]

ZNA - هه‌ولێر


 

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ فه‌رمانده‌ی پرۆسه‌ هاوبه‌شه‌كان رایگه‌یاند، هێزێكی ده‌زگای دژه‌تیرۆر له‌ فرۆكه‌وه‌ دابه‌زیه‌ ناوچه‌ی ره‌شاد له‌ باشوری حه‌ویجه‌، وتیشی، ئه‌و پرۆسه‌یه‌ بووه‌ هۆی كوشتنی ژماره‌یه‌ك چه‌كداری داعش و ژمایه‌یه‌ك چه‌ك و جبه‌خانه‌ ده‌ستی به‌سه‌ردا گیرا.

له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا پرۆسه‌ هاوبه‌شه‌كان رایگه‌یاند، هێزه‌كانی ده‌زگای دژه‌تیرۆر له‌ ناوچه‌كانی رۆژئاوای حه‌ویجه‌ و ره‌شاد و عه‌باسی به‌ پشتیوانی هێزه‌ ئاسمانییه‌كانی عێراق و فرۆكه‌وانی سوپا، پرۆسه‌یه‌كی دابه‌زینی ئه‌نجام دا.

باسی له‌وه‌ش كرد، له‌ ئاكامی ئه‌و پرۆسه‌یه‌دا كه‌ ناوی "به‌ره‌به‌یانی نوێ" لێنراوه‌، ژماره‌یه‌ك چه‌كداری داعش كوژران و هه‌ندێك بۆمب و پشتێنی بۆمبڕێژكراو ده‌ستی به‌سه‌ردا گیرا، هه‌روه‌ها به‌هۆی لێدانی راسته‌وخۆی فرۆكه‌ ژماره‌یه‌ك مۆڵگه‌ و تۆنێلی داعش وێران كرا و چه‌كدارانی تێدا كوژرا.

روونی كرده‌وه‌، ئه‌و كرده‌یه‌ له‌ چوارچێوه‌ی پرۆسه‌یه‌كی ده‌ستپێشخه‌ردایه‌ بۆ ئه‌وه‌ی دوایین بانده‌كانی داعش له‌م ناوچانه‌ بدۆزریێـته‌وه‌.

 

 

 

 





ئەم هەواڵە 3664جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad