English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
براد پێت و لیۆناردۆ دیکاپریۆ کێبڕکێ لەسەر ئۆسکار دەکەن
2019-08-01 [03:12 AM]

هەولێر – ZNA


بەپێی چەند راپۆرتێکەوە پێشبینی دەکرێت هەردوو ئەکتەری سینەمایی لیۆناردۆ دیکاپریۆ و براد پێت کاندیدی خەڵاتی ئۆسکار وەک باشترین ئەکتەری سەرەکی بکرێن.

 

ئەو دوو ئەکتەرە کە رۆڵی سەرەکی لە فیلمی سینەمایی Once Upon a Time In Hollywood رۆڵی سەرەکی دەگێڕن و پێشبینی دەکرێت هەردووکیان بۆ ئەو خەڵاتە کاندیدە بکرێن و رکابەرییەکی بەهێز لە نێوانیدا دەبێت بەهۆی لێهاتووییان لە گێڕانی رۆڵەکانیان.

 

ئەو دوو ئەکتەرە خاوەن مێژووییەکی پڕ لە شانازین لە جیهانی سینەمادا و لە چەندین فیلمدا رۆڵی سەرەکیان گێراوە و دیاکاپریۆن تەنها جارێک توانی ببێتە خاوەنی خەڵاتی ئۆسکار و پێت تاوەکو ئێستا بەدەستی نەهێناوە و ئێستاش چاوی لێیەتی بەدەستی بێنێت.

 

ئەم بەرهەمە سینەماییە توانی لە یەکەم هەفتەی نمایشکردنیدا لە سینەماکانی جیهاندا، 45 ملیۆن دۆلاری ئەمریکی بەدەستبێنێت.

 

رووداوەکانی فیلمەکە لە ساڵی 1969 لە لۆس ئەنجلۆس روودەدەن و تیشک دەخاتە سەر سەر کەرتی بەرهەمهێنانی سینەمایی لەو سەردەمە.

 

لەم بەرهەمەدا ئال پاچینۆ، لیۆناردۆ دیکاپریۆ و براد پێت رۆڵی سەرەکی دەگێڕن و کوانتین تارانتینۆ کاری دەرهێنانی بۆ کردووە.





ئەم هەواڵە 1513جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad