English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پۆلیسی ھەولێر ھۆکاری کوشتنی بەرێوەبەری ئاوی کانی قڕژاڵەی ئاشکراکرد
2019-08-04 [02:19 AM]

ZNA- ھەولێر


 
بەڕێوەبەری پۆلیسی ھەولێر، ھۆکاری کوشتنی، بەڕێوەبەری پێشووی ئاوی کانی قڕژاڵەی ئاشکراکرد گوتی کوشتنەکەی بۆ کێشەی کۆمەڵایەتی بووە.


ئەمڕۆ یەک شەممە عەبدولخالق تەڵعەت بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی گشتی پۆلیسی ھەولێرلە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنوونیدا ھۆکاری کوشتن و سووتاندنی تەرمی جەمال باپیر، بەڕێوەبەری پێشووی ئاوی کانی قڕژاڵەی ئاشکراکرد، بەڕێوەبەری پێشووی ئاوی کانی قرژاڵە بە ڕووداوێکی نادیار کوژرابوو، دوای بەدواداچوون تەرمەکەی لەرۆژی پێنج شەممە ١ی ئابی ٢٠١٩ دۆزرایەوە و لە ڕێگای ئۆتۆمبێلەکەیەوە سەرەداوێکمان دەستکەوتووە و توانیمانە تەرمەکەی بدۆزینەوە .


دوێنێ شەممە ٣ی ئابی ٢٠١٩ سێ تۆمەتبارمان دەستگیرکران کە ناویان مومتازعەبدلقادر و سەوسەنـە لەگەڵ یەکێکیتر کە ھاوکاریان بووە بە ناوی ئیبراھیم.

بەرێوەبەری پۆلیسی ھەولێر گوتی: یەکەمجار ھاوسەری ممتاز، جەمال باپیری بانگ کردووەتە ماڵەکەی، دواتر ممتازیش چووەتە ماڵەوە و بە دەمانچە کوشتوییانە، پاشان تەرمەکەیان بردووەتە تووەڕەق و سوتاندوویانە بۆئەوەی نەناسرێتەوە.

بەڕێوەبەری پۆلیسی ھەولێر ئاشکرای کرد، لە رێگای ئۆتۆمبێلی قوربانییەکە، کە تاوانباران ویستویانە بیفرۆشن، بکوژان دەستگیر کراون.

ڕاشیگەیاند، کوشتنەکە پلان بۆ داڕێژراوبووە و ھێشتا لێکۆڵینەوە بەردەوامە لەبارەی وردەکاری ھۆکاری سەرەکی تاوانەکە.
 





ئەم هەواڵە 6277جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad