English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
له‌ ماوه‌ی شه‌ش مانگدا نزیكه‌ی 40 هه‌زار  هاووڵاتی عه‌ره‌ب گواستراونه‌ته‌وه‌ بۆ پارێزگای كه‌ركووك
2019-08-05 [06:08 AM]

ZNA- هه‌ولێر


له‌ ماوه‌ی شه‌ش مانگدا نزیكه‌ی 40 هه‌زار  هاووڵاتی عه‌ره‌ب گواستراونه‌ته‌وه‌ بۆ پارێزگای كه‌ركووك.

به‌ گوێره‌ی ئامارێكی كۆمپانیای خۆراكی وه‌زاره‌تی بازرگانی عێراق كه‌ وێنه‌یه‌كی ده‌ست كوردستان24 كه‌وتووه‌، له‌ ماوه‌ی مانگی كانوونی دووه‌م/ یه‌نایری ئه‌مساڵ تاوه‌كو مانگی ته‌مموز، 39 هه‌زار و 286 كه‌س له‌ نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌ب گواستراونه‌ته‌وه‌ بۆ سه‌ر پارێزگای كه‌ركووك.

هێنانی و گواستنه‌وه‌ی هاووڵاتییانی عه‌ره‌ب له‌ شاره‌كانی دیكه‌وه‌، بۆ ناو شاری كه‌ركووك، له‌ كاتێكدایه‌، كه‌ بڕیاره‌ له‌ ساڵی داهاتوو، هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان له‌ كه‌ركووك ئه‌نجام بدرێت.

له‌ دوای رووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ری 2017 و هاتنی سوپا و حه‌شدی شه‌عبی بۆ كه‌ركووك، ره‌وشێكی نوێی سه‌ربازی و ئه‌منی به‌سه‌ر شاره‌كه‌دا سه‌پێندراوه‌.





ئەم هەواڵە 3643جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad