English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
زیاتر له‌ 5 ته‌ن قاپی سه‌فه‌ری گه‌ڕێندرایه‌وه‌ بۆ ووڵاتی ئێران
2019-08-05 [07:39 AM]

ZNA-هەولێر


زیاتر له 5 ته‌ن و نیو كیلۆگرام قاپی سه‌فه‌ری به‌هۆی ده‌رنه‌چوونی له‌ پشكنینی تاقیگه‌، گه‌ڕێندرایه‌وه‌ بۆ ووڵاتی ئێران.

له‌ راگه‌ێندراوێكدا به‌شی ڕاگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كانی كۆمه‌ڵگای ده‌روازه‌ی نێوده‌وڵه‌تی حاجی ئۆمه‌ران ڕایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 5 ته‌ن و 580 كیلۆگرام قاپی سه‌فه‌ری ساده‌ به‌هۆی ده‌رنه‌چوونی له‌ پشكنینی تاقیگه‌ گه‌ڕێندرایه‌وه‌ بۆ ووڵاتی ئێران.

له‌ ڕاگه‌ێندراوه‌كه‌دا هاتووه‌، ڕۆژی دوو شه‌ممه‌ ڕێكه‌وتی 5/8/2019 هه‌ڵساین به‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی قاپی سه‌فه‌ری ساده‌ به‌ بڕی ( 5 ) ته‌ن و 580 كیلۆگرام ٬كه‌ له‌ لایه‌ن كۆمپانیای نیوستاندار پشكنینی تاقیگه‌ی بۆی ئه‌نجام درا به‌ڵام له‌ پشكنینی فیزیایی و كیمیایی تاقیگه‌ ده‌رنه‌چوو.

چونكه‌ به‌پێی كۆنتڕۆڵی جۆری عێراقی ناگونجێ بۆ به‌كارهێنان، بۆیه‌ له‌ لایه‌ن لێژنه‌ی هاوبه‌شی كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی حاجی ئۆمه‌رانه‌وه‌ گه‌ڕێندرایه‌وه‌ بۆ ووڵاتی ئێران.





ئەم هەواڵە 3784جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad