English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
کوردستانێکی بەهێز پێویستی بە سەرۆکێکی بەهێزە
2019-08-05 [09:29 AM]

نڤیسینا : چیایی قاسم


هەموو تاکێکی کورد ئەوە باش دەزانێت کاتێک هەرێمی کوردستان توشی کێشە و گرفت بوو،لێشاوی ئاوارەو پەنابەران رویان لە هەرێمی کوردستان دەکردوبڕینی موچەی هاولاتیان لەلایەن بەغداوە وای کرد باردۆخی کوردستان بەرەو قۆناغێکی دژوارتر بروات کەدەربازبوون لێ زۆر قورس بوو.بەلام سەرۆکایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان رێزدار نێچیرڤان بارزانی توانای کوردستان لەم باردۆخە قورسە رزگار بکات کەبە درێژایی سەرۆکایەتی کابینەی هەشتەم دەستکەوتی زۆر گەورەی بۆ هەرێمی کوردستان بەدەستهێناوە،خزمەتی گەورە پێشکەش بە کوردستانی کردوە. بەئاندازیاری ئاوەدانی ناسراوەو هەمیشە لە ئاست چاوەروانی گەلی کوردستان بووە لەسەردەمی ئەو دا زۆر دەستکەوتی گەورە بەدەست هاتوون.لەئێستاش ئەرکی سەرۆکی هەرێمی کوردستانی پێ سپێردراوە کە دەتوانێ بارودۆخی هەرێمی کوردستان بەرەو پێشتر ببات بە هۆی زیرەکی لێهاتووی کەهەمیشە وای کردووە هاولاتیانی هەرێمی کوردستان بەئومێدەوە لەکارەکانی نێچیرڤان بارزانی دەروانن .بەتایبەتی پەیوەندیەکانی هەرێمی کوردستان و وەلاتانی ناوچەکەو دەرەوە کە نێچیرڤان بارزانی پەیوەندیەکی زۆر باشی دروست کردوە وای کردوە هەموو وەلاتان بەبایەخەوە گرنگی بە کوردستان بدەن. 
هەروەها نێچیرڤان بارزانی بەهۆی پێگە سیاسی و دوبلوماسیەکەی دەتوانێ درێژە پێدەری رێبازی سەرۆک مەسعود بارزانی بێت بۆ زیاتر بەهێزکردنی پێگەی هەرێمی کوردستان له رۆژهەلاتی ناوەراست دا و چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا. بۆیە دوای دەست بەکاربوونی وەک سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە ئێستا چاوەكان لەسەر ئەوەن كە ئایا نێچیرڤان بارزانی كارەكانی داهاتووی چۆن دەبێت؟ بەڵێ، هەموومان ئەو راستیە دەزانین بەهۆی پێگەو رۆلی جەنابی نێچیرڤان بارزانی و ئەزموونی رابردووی لە حكومەتداری، بۆمان دیاردەبێت كە بەرێزیان دەتوانێت دامەزراوەی سەرۆكایەتی هەرێم كاراتر بكات و هاندەرێكی باشیش بێت بۆ زیاتر نزیكبوونەوەی لایەنە سیاسیەكانی كوردستان، كارەكانی ئەو لە رابردوو بە گشتی لە هەموو سێكتەرەكانی ژیانی خەڵك سەركەوتووانە رێی خۆیان گرت،سەرەرای ئەو هەموو کێشەوئالۆزیانە کە ئەو کات لە هەرێمی کوردستان بەخۆیەوە دەبینی.توانی بەهۆی لێهاتووی خۆی کوردستان لەو بارودۆخە قورسە رزگار بکات و کوردستانێکی بەهێزتر بنیات بنێت ئەویش بەهاوکاری و خۆراگری هاولاتیانی هەرێمی کوردستان کەتوانیان رووبەرووی هەموو کێشەکان بن .
ئێستاش وەک سەرۆكی هەرێمی كوردستان، كاری زیاتر دەكات لەسەر هزری پێكەوەژیان و توندوتۆلكردنی پەیوەندیە دیپلۆماسی و نێودەوڵەتیەكان و درێژەپێدەری كارەكانی رابردووی دەبێت، بۆ بیناكردنی كوردستانێكی بەهێزتر و گەشاوەتر، ئەوەی لە بەرێز نێچیرڤان بارزانی چاوەڕوان دەكرێت سەركەوتنی زیاتری كوردستان و ئاشتەوایی زیاتر و یەكخستن و پتەوكردن و پەیوەندیەكانی نێوان هەرێم و بەغدادە و بونیاتی كوردستانێكی بەهێزە، لەمەودواش هەنگاوەكانی لە كۆمەڵگەیەكی پێشكەوتوو ئاشتیخواز بەرجەستە دەكات، ئەو ئێستا وەك هەمیشە كاردەكات بۆ كوردستان بە هەموو پێكهاتەكان و ئایین و ئاینزاكان،لەلایەكی ترەوە پاراستنی ئاشتی و سەقامگیری لە رۆژە سەختەكاندا هەروەها كارێكی ئاسان نەبوو ، بەتایبەت لە رۆژگارە سەختەكاندا كە ناوچەكە تا ئێستا لە نێو مەترسیی و ئەگەرەكانی شەرٍو ناكۆكیی بەردەوام دایە ، بەڵام بە حیكمەت و پلانیی كاریگەری ئەمنی توانرا ئاسایشی هاوڵاتیانی كوردستان و گشت دەستكەوتەكان و كۆمپانیا و بەرژوەندییەكان پارێزراو بن ، ئەمەش بووە هۆی ئەوە متمانەی و بایەخی هەرێمی كوردستان لە سەر ئاستی ناوچەكە و جیهان زیاتر ببێ‌ .بۆیە خەلک بەگەشبینی لەسەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان دەڕوانن ئومێد دەکەن کوردستان بەرەو قوناغێکی باشتر و سەربەخۆن بوون هەنگا بنێت لەژێر سایەی سەرۆکێکی بەهێز و سیاسەتمدار،کارێزمای رۆژە سەختەکان رێزدار نێچیرڤان بارزانی .





ئەم هەواڵە 931جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad