English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
هۆكاری سه‌ره‌كی گه‌رمای ئه‌وروپا، گۆڕانی كه‌شوهه‌وای جیهانه‌
2019-08-05 [11:13 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

توێژینەوەیەکی نوێ دەڵێت شەپۆلی گەرمای مانگی ڕابردووی ڕۆژئاوای ئەوروپا، پێوانه‌یه‌كی بەرزی تۆمارکردوە، گۆڕاناکاری کەشوهەوا به‌هۆی چالاکی مرۆڤ هۆکاری بەرزبوونەوەی گەرمای زەوەیە.

تیمێکی ئەوروپی لەماوەیەکی کوورتدا توێژینەوەکەیان ئەنجامداوە، ئاماژە بە کۆمەڵێک بەڵگە ده‌كات کە مرۆڤ هۆکاری گەرمبوونی پله‌ی گه‌رمی جیهانە و ئەو شەپۆلە گه‌رمییه‌ی بەمدوایە ئەوروپای گرتەوە.

توێژینەوەکە دەڵێت، شەپۆلی گەرمای مانگی 7ی ساڵی 2019 لەسەر ڕۆژئاوای ئەوروپا زۆر تووندبووە بەڕادەیەک ئەستەمە بەبێ گۆڕانکاری کەشوهەوا رووبدات.

شارەزایانی فەره‌نسا و ئەڵمانیا و به‌ریتانیا و سویسرا توێژینەوەکەیان ئەنجامداوە بۆیان دەرکەوتوە، بەرزبوونەوەی پلەی گەرمای زەوی هۆکاری ئەو شەپۆلە گه‌رمایه‌ بووە.

توێژینه‌وه‌كه‌ی ئه‌م شاره‌زایانه‌ ئه‌وه‌شی خسته‌روو، به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رماكه‌ لە نیوان 1.5 بۆ 3 پلەی سەدی دەبێت.

کەورە توێژەرەوە (رۆبیرت فۆتیە) لە پەیمانگای بییر سیمۆن لابلاس لە فەرەنسا دەڵێت، پێویستە ئەوروپا لەسەر ئەو جۆرە شەپۆلانە ڕابێت، کە پێشبینی دەکرێت لەداهاتوودا بەهێزتر و گەرمتر بێت.

دواتر شەپۆلی گەرما ڕوی کردوەتە گرینلاندا و جەمسەری باکوور و بۆتە هۆی توانەوەی بڕێکی زۆری بەستەڵەک.

زاناکان بۆ پێوانەی ئەگەری روودانی گۆڕانکاری لەپلەی گەرمای زەویدا لەئێستادا و لەداهاتوودا وتاچەند دەبێت لەدۆخێکدا بێ گەرمبوونی زەوی و کاریگەری مرۆڤ و بەراوردکردنی، بەرنامەی کۆمپیوتەریان بۆ 8 سینارێۆی جیاواز داناوە.

ئەکادیمیای نیشتمانی ئەمریکا بۆ زانست لەساڵی 2016دا توێژینەوەی لەسەر ئەو ڕێگا نوێ زانستیە کردوە بۆ پشتیوانی کەش و هەوا، ڕایشیگەیاند ڕێگایەکی دروستە.

کاثی دیلۆ، زانای کەشوهەوا لە زانکۆی باکوری کارۆلاینا دەڵێت "توێژینەوەکە گۆڕانکاری کەشوهەوا بە هۆکار دەزانێت بۆ دروستبوونی ئەو شەپۆلە گەرمایە".

 

voa





ئەم هەواڵە 1573جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad