English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
كۆبوونه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌و هاوپه‌یمانان به‌ڕێوه‌چوو
2019-08-05 [11:47 AM]

ZNA-هه‌ولێر


لە کۆبوونەوەی دەوری وەزارەتی پێشمەرگەو ھاوپەیماناندا، وەزیری پێشمەرگەی حکومەت ھەرێم، جەخت لەسەر ھەماھەنگی و ھاوکاری زیاتری نێوان وەزارەتی پێشمەرگەو ھاوپەیمانان دەکاتەوەو راشیدەگەینێت: ھاوکاری و پێکەوەیی ھەمووان بۆ سەقامگیری ناوچەکەو بنبڕکردنی تەواوەتی تیرۆر و تیرۆریستان پێویستیەکی حەتمیە.

ئەمرۆ دووشەممە ٥ ی ٨ ی ٢٠١٩ ، وەزارەتی پێشمەرگەی ھەرێمی کوردستان بڵاوی کردەوە  کە بەسەرپەرشتی شۆڕش ئیسماعیل وەزیری پێشمەرگەی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، بە ئامادەبوونی (سەربەست لەزگین) بریکاری وەزارەت، ژمارەیەک لە ئەفسەرە باڵاکانی وەزارەتی پێشمەرگە و نوێنەرانی ھاوپەیمانیەتی نێودەوڵەتی ،کۆبوونەوەی دەوری وەزارەتی پێشمەرگە و ھاوپەیمانان بەڕێوەچوو .

راشیدەگەیەنن ، لە ‌دەستپێکی کۆبوونەوەکە، وەزیری پێشمەرگە، دەرگای گفتوگۆی کۆبوونەوەکەی کردەوەو داوای لەئامادەبووان کرد، راپۆرتی خۆیان لەبارەی دواین رووداو و چالاکییەکانی ماوەی رابردوو بخەنەڕوو. 

وەزارەتی پێشمەرگەی ھەرێم دەشڵێت ، دواتر راپۆرتی ھەریەک لە بەرێوەبەرایەتیەکانی ئیدارە و میرە ، ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەکان و ھەواڵگری گشتی خوێندرانەوە، کە تیایدا رووداو و کردەکانی دوو ھەفتەی رابردوو بە داتا و ژمارە خڕانە ڕوو. پاشان لەلایەن وەزیری پێشمەرگەو ھاوپەیمانانەوە گفتۆگۆیان لەبارەوە کرا

لە بەشێکی تری کۆبوونەوەکەدا باس لە دواین پەرەسەندنەکانی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ھەرێم کراو جموجۆڵ و پێشێلکارییەکانی تیرۆریستانی داعش لە ماوەی رابردوودا لەو ناوچانە بەووردی شەن و کەو کرا

1





ئەم هەواڵە 3916جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad