English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
کاتی تەواوبوونی بەشی کۆتایی شەقامی ١٢٠ مەتریی ھەولێر ئاشکرا دەکرێت
2019-08-05 [11:50 AM]

ZNA-هه‌ولێر


بەڕێوەبەری شەقامی ١٢٠ مەتریی ھەولێر ڕای دەگەیەنێت، بەشی کۆتایی شەقامەکە لە کۆتایی ساڵی ٢٠١٩ تەواو دەبێت.

ئەندازیار سەفین سابر، بەڕێوەبەری شەقامی ١٢٠ مەتریی ھەولێر  ڕایگەیاند: "شەقامی ١٢٠ مەتری ٣٨ کیلۆمەترە و بە سێ قۆناغ کاری تێدا کراوە، قۆناغی یەکەم لە شەقامی کەرکووک تا شەقامی مووسڵ دەست پێ دەکات و بە کۆمپانیایەکی تورکی دراوە، بەڵام لە سەرەتای دروستبوونی قەیرانی دارایی لە ساڵی ٢٠١٤دا، وازی لێ ھێنا و بەجێی ھێشت، بەو ھۆیەوە کارەکان تێیدا وەستان، بەم دوایاینە گرێبەست لەگەڵ کۆمپانیای ھێمن گرووپ کرا، بەدڵنیاییەوە کارەکانی دوو شەقامە سەرەکییەکەی تا کۆتایی ساڵی ٢٠١٩ تەواو دەبێت و شەقامی خزمەتگوزاریشی بەھۆی ھەبوونی خاشاک و نەبوونی تۆڕی ئاو و کارەبا، لە ساڵی ٢٠٢٠دا تەواو دەبێت".

ئەوەشی خستە ڕوو کە بەشی دووەمی شەقامەکەکە لە ڕێی مووسڵ بۆ شەقڵاوە دەست پێ دەکات لە ساڵی ٢٠١٦وە تەواو بووە و ھاتوچۆی لەسەرە، ھەروەھا بەشی سێیەمی شەقامەکە لە ڕێی شەقڵاوە بۆ کەرکووک دەست پێ دەکات و تەواو بووە.

بەڕێوەبەری شەقامی ١٢٠ مەتریی ھەولێر باسی لەوەش کرد، دوای تەواوبوونی بەشی کۆتایی شەقامەکە، کە ڕێی مووسڵ بۆ کەرکووکە، بازنەی ١٢٠ مەتری بە تەواوی دەکرێتەوە و دەتوانرێت ھاتوچۆی لەسەر بکرێت.


باسنیوز





ئەم هەواڵە 4879جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad