ZNA - ههولێر
بەرپرسی لقی چواردهی پارتی دیموكراتی كوردستان لە مووسڵ رایگەیاند، هێزهكانی حهشدی شهعبی له بهرامبهر بڕیارێكی عادل عهبدولمههدی كه بڕیاری دا لیوای 30ـی حەشدی شەعبی لە دەشتی نەینەوا بكشێنەوە، ئەمڕۆ ئهم هێزه سەرجەم بازگەكانی هاتوچۆیان لە سنووری خۆیان داخستووە و رێگە نادەن هیچ كەسێك هاتوچۆ بۆ مووسڵ بكات.
عەلی خەلیل، بهرپرسی لقی 14 گوتیشی، سەرۆكوەزیرانی عێراق مۆڵەتی 24 سەعاتی به لیوای 30ـی حەشدی شەعبی داوه بۆ ئهوهی هێزەكانیان بكشێننەوە و سەرجەم بازگەكانیان لە دەشتی نەینەوا هەڵگرن، بەڵام ئەوان وەكو كاردانەوە بازگەكانیان داخستووه و رێگە نادەن لە سنووری ئەوان هیچ كەسێك هاتوچۆ بۆ مووسڵ بكات، لە كاتێكدا خەڵكێكی زۆری ئێمە فەرمانبەرن و رۆژانە هاتوچۆی مووسڵ دەكەن.
خەلیل باسی لهوهش كرد، ئەوەی حەشدی شەعبی دەیكات، دژایەتیكردنی بڕیاری سەرۆكوەزیرانە و هیچ نرخێك بۆ بڕیاری سهرۆك وهزیران دانانێت، جگە لەوەش دژایەتیكردنی خەڵكی ئێمەیە، بۆیە پێویستە سنوورێكیان بۆ دابنرێت.
KDP.info
ئەم هەواڵە 7963جار خوێندراوەتەوە |