English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
حه‌سه‌ن ڕۆحانی : ئەمریکا سەری لێ شێواوە
2019-08-06 [06:12 AM]


ئەمڕۆ سێشەممە حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێران لە پرێس کۆنفرانسێکدا لەگەڵ کارمەندانی وەزارەتی دەرەوەی ئەو وڵاتە چەند پرسێکی پەیوەندیدار بە سیاسەتی دەرەوەی وڵاتەکەی خستە ڕوو.

 

سەرۆک کۆماری ئێران، بە توندی هێرشی کردە سەر ئەمریکا و گوتی: "ئەمریکا سەری لێ شێواوە و خۆشی نازانی چی دەوێت و وتە و کرداریان یەک ناگرێتەوە و لەڕاستیدا ئێران هۆکار بووە کە ئەمریکا بەمجۆرە گۆشەگیر ببێت و زۆربەی وڵاتانی جیهان دژی هەڵوێستەکانی ئەمریکان بەرانبەر بە ئێران"

 

حەسەن ڕۆحانی گوتیشی: "هەڵوێستی ئەمریکا لە پرسی وتووێژدا ڕوون و دیار نییە و ڕاستگۆ نین و لەڕاستیدا حکوومەتی ئێران بەبێ ڕەزامەندیی ڕێبەری وڵات (عەلی خامنەیی) ناتوانێ لەگەڵ ئەمریکا گفتوگۆ بکات".

 

ئاماژەی بەوەش کرد: "ئەگەر ئەمریکا دەیەوێ گفتوگۆ بکات، دەبێ هەموو گەمارۆکانی سەر ئێران هەڵبگرێت".

 

ئەم هەڵوێستەی سەرۆک کۆماری ئێران لە کاتێکدایە کە بەرپرسانی باڵای ئەمریکا بەردەوام باسی دانوستان لەگەڵ ئێران دەکەن و کۆشکی سپیش بە فەرمی نامەیەکی بۆ محەمەدجەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە ناردووە بانگهێشتیان کردووە بۆ گفتوگۆ و وەزیری دەرەوەی ئێرانیش ڕەتی کردووەتەوە.

 

پرسی گفتوگۆی ئێران لەگەڵ ئەمریکا هەر لە سەرەتای حکوومەتی کۆماری ئیسلامیی ئێران، بۆ تێکچوونی پەیوەندیی نێوان دوو وڵات و قسەکانی ڕوحوڵا خومەینی ڕێبەری پێشووی ئەو وڵاتە دەگەڕێتەوە، ئێستاش ئێران هەر لەسەر ئەو ڕێبازەیە و لەمبارەوە عەلی خامنەیی ڕێبەری کۆماری ئیسلامی قسە و بڕیاری یەکلاکەرەوە دەدات و دژی هەرچەشنە گفتوگۆیەک لەگەڵ ئەمریکا.





ئەم هەواڵە 1522جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad