English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
به‌ریتانیا هاوپه‌یمانێتی له‌ دژی ئێران پێكده‌هێنێت
2019-08-06 [06:24 AM]

ZNA- هه‌ولێر


دۆمینیك راب، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا رایگه‌یاند، دوای ته‌واوبوونی پرۆسه‌ی برێكست، له‌گه‌ڵ وڵاتانی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا په‌یوه‌ندییه‌كانیان به‌هێز ده‌كه‌ن و هاوپه‌یمانێتییه‌كیش بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئێران و رووسیا پێكده‌هێنن.

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا، گه‌شتێكی دیپلۆماسی بۆ وڵاتانی باشووری ئه‌مه‌ریكا ده‌ستپێكردووه‌، كه‌ سه‌ردانی كه‌نه‌دا و مه‌كسیك ده‌كات، چاویشی له‌وه‌یه‌ دوای برێكست، په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ وڵاتانی دیكه‌ی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا، پته‌وتر بكات.

به‌ر له‌ گه‌شته‌كه‌ی، دۆمینیك راب له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا، ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ن، په‌یوه‌ندییه‌ ئابوورییه‌كانیان له‌گه‌ڵ وڵاتانی دیكه‌ی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌وروپا به‌هێزتر بكه‌ن، جیا له‌ په‌یوه‌ندییه‌ ئابوورییه‌كان، ده‌یانه‌وێت هاوپه‌یمانێتییه‌كی به‌هێز بۆ پارێزگاریكردن له‌ یاسا و سیسته‌می نێوده‌وڵه‌تی و چاره‌سه‌ری كێشه‌كان پێكبهێنن، كه‌ بوونه‌ته‌ "هه‌ڕه‌شه‌ له‌سه‌ر ئاسایشی" به‌ریتانیا.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌ ده‌بێته‌ وه‌ڵامێك بۆ هه‌ڵسوكه‌وته‌ هه‌ڕه‌شه‌ئامێزه‌كانی ئێران و كاره‌كانی رووسیا، كه‌ بووه‌ته‌ هۆی تێكدانی سه‌قامگیری ئه‌وروپا، یه‌كێكی دیكه‌ له‌ ئه‌ركه‌كانی هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌، به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی "تیرۆر و گۆڕانكاری كه‌شوهه‌وایه‌".

رۆژی دووشه‌ممه‌، 5ی ئاب، به‌ریتانیا رایگه‌یاند، له‌گه‌ڵ ئه‌و تیمه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌ ده‌بێت كه‌ بۆ دڵنیابوون له‌ جووڵه‌ی بازرگانی له‌ ئاوه‌كانی كه‌نداو به‌ سه‌ركردایه‌تی ئه‌مه‌ریكا پێكهێنراوه‌.





ئەم هەواڵە 1510جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad