English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
به‌شه‌ خۆراكی مانگانه‌ گۆڕانكاری به‌سه‌ر دا هاتووه‌
2019-08-06 [07:53 AM]

ZNA – هه‌ولێر


بەرپرسێك ئاشكرای ده‌كات و ده‌ڵێت، عێراق لە بڕی ئەوەی  12 بەشە خۆراكی مانگانە دابەش بكات كردویەتی بە 6 مانگ.

نەوزاد سابیر بەرێوەبەری دابەشكردنی كەلوپەلی خۆراكی هەولێر بە باسی راگەیاند: دابەشكردنی خۆراكی مانگانە بەردەوامی هەیە  بەڵام سستە و زۆر لەدواوەیە، ده‌شڵێت"بەشەخۆراكی مانگی 3 دابەشكراوە ئێستا دەستكراوە بە دابەشكردنی خۆراكی مانگی 4".

سابیر گوتیشی: بەشە خۆراكی مانگانە لە 12 مانگەوە بۆ نیوە كەمكراوەتەوە، ساڵی رابردوو 6 بەشەخۆراك و 8 بەشە ئارد دابەش كرا، ئەمساڵیش وا مانگی 8 تەنها سێ بەش دراوە و ئێستا بەشەخۆراكی مانگی 4 دەدرێت بۆیە ئەمساڵ رەنگە هەر 6 مانگ بدرێت، ساڵ بەساڵ كەمی كردووە".

ئه‌و ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، چەند ساڵێك پێش ئێستا 12 بەشە خۆراك ساڵانە دراوە، بەڵام ئێستا بەم جۆرە نیە و بودجەی خۆراك زۆر كەمكراوەتەوە،  كوالێتی خۆراكەكان هیچ فەرقێكی نەكردووە رۆن و شەكرەكە عێراقیە برنجەكەش هەر جارە و لە وڵاتێك دێت و زۆر زانیاریمان لەسەر نیە".

لە هەرێمی كوردستان لە رێگەی 10 هەزار بریكاربەشە خۆراكی مانگانە بەسەر یەك ملیۆن هاوبەشی پسولەی خۆراك دابەش دەكرێـت.

 





ئەم هەواڵە 11551جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad