English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
كه‌مخه‌وی مه‌ترسی توشبون به‌م نه‌خۆشیه‌ زیاد ده‌كات
2019-08-06 [11:48 AM]

هه‌ولێر - ZNA


زانایان پێیان وایه‌ كه‌ كه‌مخه‌ویی ده‌توانێت هۆكاری‌ تووشبوون بێت به‌ نه‌خۆشییه‌كانی‌ هه‌وكردنی‌ جومگه‌كان، خانه‌كانی‌ ده‌وروبه‌ری‌ ددان و ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ری توشبوون به‌ شێرپه‌نجه‌ زیاد ده‌كات .

 

 

به‌ووته‌ی‌ زانایان كه‌مبوونی‌ خه‌وتن بۆ ماوه‌یه‌كی‌ زۆر ته‌نیا ده‌بێته‌ هۆی‌ دروستبوونی‌ هه‌ستی‌ ماندووبوون به‌ڵكو ده‌توانێت گۆرانكاری‌ جه‌سته‌یی له‌ مێشك و له‌ش دروست ده‌كات و ئه‌مه‌ش هۆكاره‌ به‌ تووشبوون به‌ نه‌خۆشییه‌ بۆ ماوه‌ییه‌كان و ده‌روونییه‌كان. 

 

 

توێژه‌ران له‌و لێكۆڵینه‌وه‌ زانستیه‌دا په‌یوه‌ندی‌ نێوان كه‌مخه‌ویی و هه‌وكردنیان تاوتوێكرد و بۆیان ده‌ركه‌وت كه‌ خه‌وتن بۆ ماوه‌یه‌كی‌ زۆر یانیش زۆر،ئاستی‌ نه‌خۆشییه‌ هه‌وكردنه‌كان زیاتر ده‌كات .

 

 

دكتۆر " جان كریستال "، له‌و باره‌یه‌وه‌ گووتی‌ خه‌وتن بۆ ماوه‌یه‌كی‌ كه‌متر له‌ 7 یا 8 كاتژمێر له‌ ماوه‌ی‌ شه‌ودا ده‌بێته‌ هۆی‌ هه‌وكردن له‌ خوێندا ، ئه‌وه‌ش هۆكاره‌ به‌ تووشبوون به‌ نه‌خۆشییه‌ بۆ ماوه‌ییه‌كانی‌ وه‌ك نه‌خۆشییه‌كانی‌ دڵ ، فشاری‌ خوێن به‌رز، شه‌كره‌ی‌ جۆری دووه‌م .

 

 

 هه‌روه‌ها بوونی‌ خه‌وێكی‌ رێك وپێك له پاڵ رژێمی‌ خۆراكی‌ گونجاو و چالاكی‌ جه‌سته‌یی به‌ فاكته‌ری‌ كاریگه‌ر بۆ درێژبوونی‌ ته‌مه‌نی‌ مرۆڤ هه‌ژمار ده‌كرێت .

 





ئەم هەواڵە 1477جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad