English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
شارەوانی سلێمانی بۆ هاووڵاتیان: به‌هیچ جۆرێك به‌ناوی جه‌ژنانه‌ پاره‌ نه‌ده‌نه‌ هیچ كه‌سێك
2019-08-06 [11:24 AM]

ZNA- هه‌ولێر


لەئاگادارییەکدا کەوێنەیەک ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس کەوتووە ، سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانیداوا لەھاوڵاتیان دەکات کە بەھیچ بەجۆرێک بەناوی جەژنانەوە پارە نەدەنە ژینگەپارێز یان کرێکاری کۆمپانیاکانی پاکەرەوە.

 شارەوانی سلێمانی رایدەگەێنێت ،لەگەڵ نزیکبونەوە لەھاتنی جەژنی قوربان کەسانێک بەناوی کارمەندی ژینگەپارێز یان کرێکاری کۆمپانیاکانی پاکەرەوە دەگەڕێن و داوای جەژنانە لەماڵان دەکەن، بەڵام ئەوکەسانە ھیچ پەیوەندییەکیان بەشارەوانی سلێمانی و بەشی خزمەتگوزاریەوە نییە.

شارەوانی دەشڵێت داواکردنی جەژنانە لەماڵان قەدەغەیە، بۆیە داواکارین لەھاوڵاتیان بەھیچ شێوەیەک بەناوی جەژنانەوە پارە نەدەن بەھیچ کەسێک.





ئەم هەواڵە 1375جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad