English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
په‌نجه‌مۆر ده‌گه‌ریته‌وه‌ مۆبایله‌كانی ئایفۆن
2019-08-06 [12:19 PM]

Z.N.A


 كۆمپانیای ئه‌پل به‌نیازه‌ له‌ داهاتوویه‌كی نزیك، مۆبایلی ئایفۆن به‌شێوازی فه‌یس ئای دی و تاچ ئای دی نمایش ده‌كات
ئه‌پل ئه‌مرۆ له‌ راپۆرتێك رایگه‌یاندووه‌ سیسته‌می په‌نجه‌مۆر(تاچ ئای دی) له‌ ساڵی 2021 ده‌گه‌رێنێته‌وه‌ مۆبایله‌كانی.
مینگ چی كو، شاره‌زای ته‌كنه‌لۆژی رایگه‌یاند: ئه‌پل ئایفۆنێك نمایش ده‌كات كه‌ هه‌ردوو سیسته‌می فه‌یس ئای دی(ده‌م و چاو) و تاچ ئای دی(په‌نجه‌مۆر) له‌ ژێر شاشه‌ی مۆبایل له‌ نزیك یه‌كتری داده‌نێت، هه‌روه‌ها كو ده‌لێت: له‌ 18 مانگی داهاتوو زۆربه‌ی كێشه‌كانی ته‌كنیكی چاره‌سه‌ر ده‌كات و زۆربه‌ی داواكاری به‌كارهێنه‌رانی جێبه‌جێ ده‌كات.
ته‌كنه‌لۆژی ده‌م و چاو و په‌نجه‌مۆر ته‌واوكه‌ری یه‌كترین و ئه‌پل به‌نیازه‌ هه‌ر دوو ئه‌زموونی ئه‌م دوو سیسته‌مه‌ لای یه‌كتری دابنێت و تاقی بكاته‌وه‌.
كێشه‌كانی هونه‌ری به‌كار هێنانی په‌نجه‌مۆر له‌ ژێر شاشه‌ی مۆبایل ئه‌وانه‌ن: زیادی رێژه‌ی كاره‌با، قیاسی په‌نجه‌مۆر، گه‌وره‌یی قیاسی حه‌ساس و چه‌ند كێشه‌یه‌كی دیكه‌ی هه‌یه‌.
ئه‌م سیسته‌مه‌ مۆڵه‌ت ده‌دات به‌كارهێنه‌ران كه‌ شوێنی په‌نجه‌مۆری سكه‌ن له‌ جێگه‌یه‌كی گه‌وره‌تر بێت. 
 





ئەم هەواڵە 1414جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad