English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
کۆریای باکوور موشەکی زیاتر هەڵدەدات و سەرکۆنەی مەشقەکانی سیئۆل و واشنتن دەکات
2019-08-06 [12:52 PM]

ZNA-هه‌ولێر


کۆریای باشوور وتی کۆریای باکوور موشەکی دیکەی ھەڵداوە، ئەمەش چوارەمین جارە لە ماوەی کەمتر لە دوو ھەفتەدا، لەکاتێکدا پیۆنگیانگ ھۆشیاریدا لەوەی کردەوە دوژمنکارییەکان دژی کۆریای باکوور گەیشتۆتە ئاستی مەترسیدار.

کۆریای باکوور ڕەخنە لە مەشقە سەربازییە ھاوبەشەکانی نێوان کۆریای باشوور و ئەمەریکا دەگرێت کە چەکی پێشکەوتووی تێدا بەکاردەھێنرێت، لە دوای ئەوەی سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ و ڕابەری کۆریای باکوور کیم جۆنگ ئون لە ٣٠ مانگی شەشدا ڕێکەوتن لەسەر زیندووکردنەوەی دانوستانەکان سەبارەت بە داماڵینی چەکی ناوەکی، کۆریای باکوور کۆمەڵێک موشەکی ھەڵداوە.

کۆریای باکوور دەڵێت پابەندە بە ڕێگەی دیبلۆماسییەوە و چاوەڕێی کۆتایی ساڵ دەکات تاوەکو ئەمەریکا سزاکان و فشارە سیاسییەکانی سەر پیۆنگیانگ کەم بکاتەوە کە بەھۆی بەرنامە ناوەکیی و موشەکیەکەیەکەوە سەپاندوویەتی بەسەریدا.

بەڵام وتەبێژێکی وەزارەتی دەرەوەی کۆریای باکوور لە بەیاننامەیەکدا وتی ئەگەر واشنتن و سیئۆل ئاگادارکردنەوەکانی کۆریای باکوور پشت گوێ بخەن ئەوا " ناچاریان دەکەین باجێکی گەورە بدەن."

سوپای کۆریای باشوور وتی لە باشووری ڕۆژئاوای پیۆنگیانگەوە دوو موشەکی باڵیستیکی مەودا کورت ھەڵدراون. ئەمە چوارەمین جارە لە ٢٥ ی مانگی حەوتەوە کۆریای باکوور موشەک تاقی دەکاتەوە.

وەزارەتی بەرگری کۆریای باشوور وتی ھەڵدانی موشەک ڕۆحی کەمکردنەوەی گرژییەکان لە نیمچە دوورگەی کۆریا کپ دەکات.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز





ئەم هەواڵە 1030جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad