English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پۆگبا دەچێتە ریال مەدرید 
2019-08-06 [01:18 AM]

ZNA- ھەولێر



مینۆ رایۆلا بریکاری کارەکانی پۆل پۆگبای ئەستێرەی یانەی مانشستەر یونایتدی ئینگلیزی ھەوڵەکانی دەست پێکردووە بۆ گواستنەوەی ئەو یاریزانە بۆ یانەی ریال مەدرید . 

بەپێی ھەواڵێکی رۆژنامەی مۆندۆدیپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی ، رایۆلا ھەوڵەکانی دەست پێکردووە بۆ گواستنەوەی پۆل پۆگبا لە یانەی مان یونایتد بۆ یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی . 

لەھەواڵەکە ھاتووە ، رایۆلا پاڵەپەستۆ دەخاتە سەر فلۆرنتینۆ پێرێزی سەرۆکی یانەی ریال مەدرید بۆ ئەوەی پارەی گرێبەست کردن لەگەڵ پۆگبا بەرز بکاتەوە بۆ ئەوەی بەرپرسانی یانەی مانشستەر بە بۆندەکە رازی بن . 

لەھەواڵەکە ئاماژە بەوەکراوە ، رایۆلا ھەوڵیش لەگەڵ بەرپرسانی یانەی مان یونایتد دەدات بە بۆندی ریال مەدرید رازی بن، بۆ ئەوەی رێگری لە یانەکانی دیکە بکات بۆند پێشکەش بە پۆگبا بکەن. 

یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 1483جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad