English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پێشانگایه‌کی گه‌وره‌ی پیشه‌ ده‌ستییه‌کان له‌ ئیلام ده‌کرێته‌وه‌
2019-08-06 [01:19 AM]

تاران - ZNA


پێشانگای ناوچه‌یی پیشه‌ ده‌ستییه‌کان و دیارییه‌کانی خۆماڵی کوردستان و ئێران له‌ شاری ئیلام ده‌کرێته‌وه‌ که‌ بۆ ماوه‌ی 6 رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت.

 

پێشانگای ناوچه‌یی پیشه‌ ده‌ستییه‌کان و دیارییه‌ خۆماڵییه‌کان به‌ به‌شداریی 10 پارێزگای وڵاتی ئێران له‌ رۆژانی 11 تا 16 ئەم مانگە ‌له‌ شوێنی پارکی گه‌شتیاریی چوغاسه‌وز له‌ شاری ئیلام به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

 

له‌م پێشانگایه‌دا هونه‌رمه‌ندانی بواری پیشه‌ ده‌ستکرده‌کان له‌ ئیلام، هه‌مه‌دان، ئیسفه‌هان، کرماشان، کوردستان، خووزستان، گوڵستان، لوڕستان، خۆراسانی ره‌زه‌وی، هورموزگان و چوارمحاڵ و به‌ختیاری له‌ چوارچێوه‌ی 50 ژووری تایبه‌تدا له‌ پێناو په‌ره‌پێدان و بڕه‌وپێدانی پیشه‌ ده‌ستییه‌کانی هه‌ر کام له‌ پارێزگاکان و ئاشنابوونی زیاتری خه‌ڵکی پارێزگای ئیلام له‌گه‌ڵ پیشه‌ ده‌ستییه‌کانی پارێزگاکانی دیکه‌ به‌شداری ده‌که‌ن.

 

ژووره‌کانی ئه‌م پێشانگایه‌ به‌رهه‌مه‌کانی پیشه‌گه‌ران و هونه‌رمه‌ندانی چالاکی بواری پیشه‌ ده‌ستییه‌کان و دیارییه‌ خۆماڵییه‌کان له‌ خۆ ده‌گرێت که‌ له‌ کاتژمێر 7ی ئێواره‌ هه‌تا 11ی شه‌و کراوه‌یه‌ و داشکان به‌ رێژه‌ی 10 تا 15 له‌سه‌د له‌ نرخی به‌رهه‌مه‌کان ده‌بێت.

 

له‌ به‌شی لاوه‌کی ئه‌م پێشانگایه‌دا چه‌ندین داڕێژه‌ی تایبه‌ت به‌ڕێوه‌ده‌چێت که‌ سازدانی به‌رنامه‌گه‌لی کلتووری له‌وانه‌ پێشکه‌ش کردنی رۆژانه‌ی کۆنسێرتی گروپی مۆسیقای ئایینی "نیشتمان" و هه‌روه‌ها کردنه‌وه‌ و هه‌ڵدانی چادر و ره‌شماڵی کوردی به‌ مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی چالاکییه‌کانی خێڵ و هۆزەکانی تایبه‌تی هه‌ر کام له‌ پارێزگاکان و نان کردن و لێنانی خواردنه‌کانی خۆماڵی له‌ به‌رنامه‌کانی دیکه‌ی ئه‌م به‌شه‌ی پێشانگاکه‌یه‌.

 

مەنووچێهر جیهانی





ئەم هەواڵە 1423جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad