English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
عێراق ئابلۆقەی سەر هێلکە و مریشکی تورکی هەڵناگرێت
2019-08-06 [03:48 AM]

ZNA - هەولێر


وەزارەتی كشتوكاڵی عێراق ئاشكرایكرد، ئابڵوقەی سەر بەرھەمی ھێلكە و مریشكی توركی ھەڵناگرن لە پاڵپشتیكردنی بەرھەمی نێوخۆیی بەردەوام دەبن.

وەزارەتی كشتوكاڵی عێراق لە بەیاننامەیەكدا بلاویكردووەتەوە، لێژنەی ئەنجوومەنی ئابووری بڕیاری قەدەخەكردنی ھاوردەكردنی مریشك و ھێلكە بۆ بازاڕەكانی عێراق به ئەرێنی ناودەبات و پێیوایە لەماوەی رابردوودا بەرھەمی نێوخۆیی و جوتیاران سوودمەندبوونە.

راگەیەنراوەکە ئاماژەی بەوەشكردووە، بڕیارەكە لە بەرژەوەندیی جوتیارانی نێوخۆییە و ھەڵناوەشێتەوە و رێگەش نادەن بەرھەمەكانی ھێلكە و مریشكی توركی ھاوردەی بازاڕەكانی عێراق بكریێت.

لەمانگی ئایاری ئەمساڵ عێراق بەئامانجی پاڵپشتی بەرھەمی نێوخۆیی، ھاوردەكردنی ھێلكە و مریشكی توركی راگرتووە.

 





ئەم هەواڵە 5992جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad