English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئه‌نیمه‌یشێنه‌ بەشداربووەکانی فیستیڤاڵی فیلمه‌کانی منداڵانی ئیسفه‌هان
2019-08-07 [11:10 AM]

ZNA - تاران


ناوی کورته‌ ئه‌نیمه‌یشێنه‌کانی وه‌رگیراو له‌ به‌شی نه‌ته‌وه‌یی و نێونه‌ته‌وه‌یی سی‌ودووهەمین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمه‌کانی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران راگه‌یه‌ندرا.

 

به‌ پێی راپۆڕتی لێژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کان و راگه‌یاندنی سی‌ودووهه‌مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمه‌کانی منداڵان و مێرمنداڵان، ده‌سته‌ی هه‌ڵبژاردنی سی‌ودووهه‌مین خولی فیستیڤاڵەکە له‌ به‌شی نه‌ته‌وه‌ییدا پێکهاتوو له‌ جه‌واد حاته‌می، حوسێن شێخولئیسلامی، نادره‌ تورکه‌مانی، سوهه‌یل موه‌فه‌ق و حامید جه‌عفه‌ری و له‌ به‌شی نێونه‌ته‌وه‌ییدا پێکهاتوو له‌ جه‌ماڵ ئومید، محه‌مه‌د حه‌میدی موقه‌ده‌م، دکتۆر رائید فه‌ریدزاده، فه‌رزاد ئه‌ژده‌ری و حامید سوله‌یمان‌زاده‌ به‌ رێژه‌ی 12 ئه‌نیمه‌یشێن له‌ به‌شی نه‌ته‌وه‌یی و به‌ رێژه‌ی 11 ئه‌نیمه‌یشێن له‌ به‌شی نێونه‌ته‌وه‌ییدا هه‌ڵیانبژاردووه‌ که‌ ناوه‌کانی ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ به‌م پێیه‌ی خواره‌وه‌ راده‌گه‌یه‌ندرێت:

 

ئه‌نیمه‌یشێنه‌کانی به‌شی نه‌ته‌وه‌یی

"ئه‌م لاو و ئه‌و لا" له‌ ده‌رهێنان و به‌رهه‌مهێنانی لیدا فه‌زلی به‌رهه‌می "ناوه‌ندی په‌ره‌پێدانی سینه‌مای به‌ڵگه‌یی و ئه‌زموونی".

 

"که‌لاف" له‌ ده‌رهێنانی مه‌لیحه‌ غوڵام‌زاده‌ و لە به‌رهه‌مهێنانی سه‌یدجه‌واد حوسێن‌نیژاد.

 

"ئه‌و سه‌گه‌ی که‌ نه‌خۆش بوو" له‌ ده‌رهێنانی په‌روین ته‌جوید و له‌ به‌رهه‌مهێنانی "بنکه‌ی بارهێنانی هزریی منداڵان و مێرمنداڵان".

 

"دانیشتووانی نهۆمی سێهه‌م" له‌ ده‌رهێنان و به‌رهه‌مهێنانی مه‌هناز یووسفی.

 

"خواردراو" له‌ ده‌رهێنانی موحسین ره‌زاپوور و له‌ به‌رهه‌مهێنانی هاله‌ موئه‌دبیان و موحسین ره‌زاپوور به‌رهه‌می "ناوه‌ندی په‌ره‌پێدانی سینه‌مای به‌ڵگه‌یی و ئه‌زموونی".

 

"سیمی شه‌شه‌م" له‌ ده‌رهێنان و به‌رهه‌مهێنانی به‌هرام عه‌زیمی به‌رهه‌می "ناوه‌ندی په‌ره‌پێدانی سینه‌مای به‌ڵگه‌یی و ئه‌زموونی".

 

"زه‌ر زه‌ری کاکوڵ زه‌ری" له‌ ده‌رهێنانی مه‌هین جه‌واهێریان و له‌ به‌رهه‌مهێنانی "بنکه‌ی بارهێنانی هزریی منداڵان و مێرمنداڵان".

 

"به‌رده‌ سپییه‌کان" له‌ ده‌رهێنان و به‌رهه‌مهێنانی فاتمه‌ حه‌سه‌نی به‌رهه‌می "ناوه‌ندی په‌ره‌پێدانی سینه‌مای به‌ڵگه‌یی و ئه‌زموونی".

 

"یه‌کی دیکه‌" له‌ ده‌رهێنان و به‌رهه‌مهێنانی سارا ته‌بیب‌زاده‌.

 

"فڕفڕه‌" له‌ ده‌رهێنانی شێوا مموته‌حین" و له‌ به‌رهه‌مهێنانی سیما مومته‌حین به‌رهه‌می "ناوه‌ندی په‌ره‌پێدانی سینه‌مای به‌ڵگه‌یی و ئه‌زموونی".

 

"چیرۆکی ئه‌و پیاوه‌ی که‌ لێوی نه‌بوو" له‌ ده‌رهێنان و به‌رهه‌مهێنانی میلاد شاه‌جانی.

 

"جه‌بیر" له‌ ده‌رهێنانی رێحانه‌ میرهاشمی و له‌ به‌رهه‌مهێنانی ئه‌شکان ره‌هگوزه‌ر، ئارمان ره‌هگوزه‌ر و ئیحسان عه‌لیڕه‌زا ره‌هگوزه‌ر.

 

ئه‌نیمه‌یشێنه‌کانی به‌شی نێونه‌ته‌وه‌یی

 

"6:01" له‌ ده‌رهێنانی سێرگی ریابۆف له‌ وڵاتی رووسیا.

 

"Cloudy" له‌ ده‌رهێنانی فیلیپ دیرلاک و سۆزانا کاپۆڤا لە کرواتیا.

 

"?Du iz Tak" له‌ ده‌رهێنانی گالێن فات له‌ ئه‌مه‌ریکا.

 

"Night walks" له‌ ده‌رهێنانی لیزت یۆپایت له‌ لتوانیا.

 

"Pigtail and Mr.Sleeplessness" له‌ ده‌رهێنانی "ئیدمۆندز جانسۆنز" له‌ لتوانیا.

 

"Plankton" له‌ ده‌رهێنانی گۆستاف لیندستۆرم له‌ به‌ریتانیا.

 

"Snail the painter" له‌ ده‌رهێنانی مانۆئێلا ماستراکۆ له‌ کرواتیا.

 

"The Kite" له‌ ده‌رهێنانی مارتین ئیسماتانا له‌ ئه‌ڵمانیا.

 

"Wolf Paths" له‌ ده‌رهێنانی وۆڤیته داکال‌ و نائۆمی والێنتینی له‌ چیک.

 

"Fruits of Clouds" له‌ ده‌رهێنانی کاترینا کارانکۆڤا له‌ چیک.

 

"Homies: Kinkaku-ji" له‌ ده‌رهێنانی ڤیکتۆر ئازیۆف له‌ رووسیا.

 

سی‌ودووهەمین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمه‌کانی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران ICFF بە بەرپرسیاریی عەلیڕەزا تابێش" له‌ به‌شه‌کانی فیلمی درێژی چیرۆکی، کورته‌ فیلمه‌کانی چیرۆکی، وێب سێری، فیلمه‌کانی ئه‌نیمه‌یشێنی درێژ و کورته‌ فیلمه‌کانی ئه‌نیمه‌یشێن لە رۆژانی 19 تا 26ی ئۆگۆستی 2019 لە شاری مێژوویی ئیسفەهان لە ئێران بەڕێوەدەچێت.

 

مەنووچێهر جیهانی





ئەم هەواڵە 6064جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad