English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ناوەڕۆکی گرێبەستە پێشکەش کراوەکەی پێرێز بۆ گواستنەوەی نێیمار ئاشکرا کرا
2019-08-08 [08:14 AM]

ZNA- ھەولێر


ڕۆژنامەیەکی کەتەلۆنی دانی بەو ڕاستیە دانا کە یانەی ریال مەدرید لە ژێرەوە خەریکی ئەوەیە پاریس سان جێرمان ڕازی بکات و لە میرکاتۆی ئەم هاوینە نێیمار جۆنیۆر بۆ ڕیزەکانی بگوازێتەوە.

ڕۆژنامەی (سپۆرت) ئەمڕۆ پێنجشەممە بڵاویکردوەتەوە کە گرێبەستەکەی ڕیال مەدرید بریتییە لە پێشکەش کردنی 120 ملیۆن یۆرۆی کاش لەگەڵ یاریزان لۆکا مۆدڕیچ کە بە یانەی پاریس سان جێرمانی فەرەنسی دەدرێت، بە پێی ڕۆژنامەکە ریال مەدرید لە ئەگەری شکست خواردنی لە گرێبەستی پۆل پۆگبا دەیەوێت گرێبەستێکی گەورە ئەنجام بدات و نێیماریش کە ئامانجێکی کۆنی پێرێز بوو، دەبێتە هۆکاری ڕازی کردنی هاندەرانی مەدرید کە کە لە داهاتووی یانەکەیان نیگەرانی دایگرتوون.

جێی ئاماژەیە ناسڕ خلێفی سەرۆکی یانەی پاریس سان جێرمان پەیوەندییەکی بەهێزی لەگەڵ (فلۆرۆنتینۆ پێرێز)ی سەرۆکی ریال مەدرید هەیە و حەزیش دەکات نێیمار لە بارسێلۆنا دوور بخاتەوە.

 

یاریگا





ئەم هەواڵە 2545جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad