English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
عێراق و ئوردن رێککەوتنێکیان لە بواری کارەبا واژۆکرد
2019-08-08 [10:58 AM]

ZNA - هەولێر


عێراق و ئوردن رێككەوتنێك تایبەت بە بەستنەوەی نێودەوڵەتیی لە بواری كارەبادا واژۆ کرد

وەزارەتی كارەبای عێراق رایگەیاند، رێككەوتنێكیان لەگەڵ لایەنی ئوردنی بۆ بەستنەوەی نێودەولەتی لە بواری كارەبادا واژۆكردووە و بڕیارە لە ماوەی مانگی داھاتوودا پڕۆژەكە بە ئامانجی پڕكردنەوەی ھەر بۆشاییەك كە لە داھاتوودا لە كەمی كارەبادا روودەدات، جێبەجێبكرێت

وەزارەتی کارەبای عێراق، لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاندووە، ھەردوولا گرنگترین بابەتە تەکنیکی و بازرگانییەكانیان تاوتوێ كردووە و خوێندنەوەیەكی تەواوە بۆ بەستنەوەی كارەبای عێراق و ئوردن كراوە و ھەردوو وڵات بۆ كاراكردنی ھەماھەنگییە ھاوبەشەكانی نێوانیان گەیشتوونەتە قۆناخێكی پێشكەوتوو.

ئەمە لەكاتێكدایە وەزارەتی كارەبا بۆ جێبەجێكردنی پرۆژەی بەستنەوەی كارەبای ھەر سێ ولات بەیەكەوە لەگەل  توركیا و كوێت و سعوودییە دانووستاندن دەكات.





ئەم هەواڵە 8488جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad