English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
توركیا: رێگه‌ ناده‌ین رێككه‌وتنی ناوچه‌ی ئارام دوا بكه‌وێت
2019-08-08 [01:34 AM]

ZNA - هه‌ولێر


ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا مه‌ولود چاوشئۆغلۆ وتی، توركیا رێگه‌ به‌ دواكه‌وتنی پرۆسه‌ی ناوچه‌ی ئارام نادات كه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا هه‌وڵی دامه‌زراندنی له‌ سوریا ده‌دات و هه‌مان چاره‌نووسی رێككه‌وتنی مه‌نبه‌جی هه‌بێت.

پێشتر نه‌خشه‌ڕێگای مه‌نبه‌ج رێككه‌وتنێك بوو، ساڵی رابردوو ئه‌ندامانی ناتۆ له‌سه‌ری كۆك بوون، به‌پێی رێككه‌وتنه‌كه‌ ده‌بێت چه‌كدارانی یه‌په‌گه‌ له‌ شاره‌كه‌ به‌ته‌واوی بكشێنه‌وه‌.

وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەولود چاوشئۆغڵورایگەیاند: رێککەوتنەکەی دوێنێ سه‌باره‌ت به‌ ناوچەی ئارام لە سووریا بە سەرەتایەکی زۆر باش دادەنرێت.

پێشتر به‌ گوێره‌ی به‌یاننامه‌یه‌كی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌ ئه‌نقه‌ره‌، شاندێكی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكا و توركیا له‌ وه‌زاره‌تی به‌رگری توركیا كۆبوونه‌ته‌وه‌. هه‌ردوولا درووستكردنی ناوچه‌یه‌كی ئارام له‌ باكووری سووریا و پرسی هه‌ماهه‌نگیی نێوانیان تاوتوێ كردووه‌.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌، ئه‌مه‌ریكییه‌كان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی توركیا رێككه‌وتوون، به‌ خێرایی رێككاری پێویست بۆ ره‌واندنه‌وه‌ی نیگه‌رانییه‌كانی توركیا بگرنه‌ به‌ر.

هه‌روه‌ها بڕیاریان داوه‌، ناوه‌ندێكی هاوبه‌ش له‌ توركیا درووست بكه‌ن. بۆ ئه‌وه‌ی به‌یه‌كه‌وه‌ هه‌ماهه‌نگیان له‌ باره‌ی به‌ڕێوبردنی ناوچه‌ ئارامه‌كه‌ی باكووری سووریا هه‌بێت.

به‌ گوێره‌ی رێككه‌وتنه‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكا و توركیا، ئه‌و ناوچه‌ ئارامه‌ ده‌كرێته‌ رێڕه‌وێكی سه‌لامه‌ت بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئاواره‌كانی سووریا.

ئه‌و ناوچه‌ ئارامه‌ به‌ قووڵی 30 تا 40 كیلۆمه‌تر له‌ سنووره‌كانی باكووری سووریا درووست ده‌كرێت.

له‌ رێككه‌وتنه‌كه‌دا هاتووه‌، پێویسته‌ ناوچه‌كه‌ له‌ چه‌كدارانی كورد خاڵی بكرێت و چه‌كی قورسیشیان لێ وه‌ربگیرێته‌وه‌.

ئاژانسه‌كان

 





ئەم هەواڵە 3313جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad