English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق پیرۆزبایی لە مسوڵمانانی کوردستان دەکات
2019-08-10 [10:10 AM]

ZNA-هەولێر


جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق پیرۆزبایی جەژنی  قوربان لە مسوڵمانانی کوردستان و عێراق دەکات.

ئەمڕۆ شەممە 10-8-2019، د. بەشیر حەداد، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا، وێڕای پیرۆزبایی جەژنی قوربان، داوای لە هێزە ئەمنییەکانی عێراق کردووە رەوشی ئارامیی رۆژانی جەژن بپارێزن.

دەقی راگەیەندراوەکە:

د.بەشیر داوا لەهێزە عیراقیەكان دەكات ئارامی رۆژانی جەژن بپارێزن

ئەمڕۆ 10/8/2019 د.بەشیر حەداد جێگری سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەران بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی قوربانی پیرۆزەوە پیرۆزبایی خۆی ئاراستەی گەلی عیراق وموسڵمانانی هەرێمی كوردستان وجیهان كرد، وهیوای خواست ئەم جەژنە ببێتە مایەی خێر وخۆشی وارامی وسەقامگیری بەردەوام بۆ هەموو لایەك لەسەرانسەری وڵات.

د.بەشیر لە بەیاننامەیەك دا كە لەلایەن نووسینگەی ڕاگەیاندنی بەڕێزیانەوە بڵاو كرایەوە، داوای لەهێز ودەزگا ئەمنیەكانی عیراق كرد لە هەردوو وەزارەتی بەرگری وناوخۆ كار بۆ پاراستنی ئارامی رۆژانی جەژن بكەن لەهەموو پارێزگاكانی عیراق وگیان وماڵی هاووڵاتیان بپارێزن.

هاوكات هیوای خواست وڵات هەمیشە سەقامگیر بێت وگەلی عیراقیش بەسەربەرزی وكامەرانی بژیت.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی جێگری سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەران

شەمە 10/8/2019





ئەم هەواڵە 3235جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad