English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئاژانسێكی هه‌واڵی توركی: ئه‌مریكا له‌ ره‌وانه‌كردنی پشتیوانی سه‌ربازی بۆ یه‌په‌گه‌ به‌رده‌وامه‌
وێنه‌كه‌ له‌ ئاژانسی ئه‌نادۆڵۆ وه‌رگیراوه‌
2019-08-10 [11:11 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

ئاژانسێكی هه‌واڵی توركیا رایگه‌یاند، ئه‌مریكا ‌كاروانێكی ٧٠ بارهه‌ڵگری پشتیوانی سه‌ربازیی و لۆجیستیكی بۆ رۆژهه‌ڵاتی رووباری فورات له‌ سووریا ره‌وانه‌ كرد كه‌ له‌ ژێر كۆنترۆلی یه‌په‌گه‌دایه‌.

ئاژانسی ئانادۆڵوی توركی رایگه‌یاند، ره‌وانه‌كردنی پشتیوانی سه‌ربازیی و لۆجیستیكی نوێی ئه‌مریكای تۆمار كردووه‌ كه ئێواره‌ی دوێنێ‌ له‌ ده‌روازه‌ی سنووری سیمێلكا كه‌ ده‌كه‌وێته‌ سنووری سووریا-عێراق بۆ رۆژهه‌ڵاتی رووباری فورات ره‌وانه‌ی كردووه‌.

ئاژانسه‌كه‌ وتیشی، كاروانه‌كه‌ كه‌ ده‌بیندرا نزیكه‌ی ٧٠ بارهه‌ڵگر بن، دوای ئه‌وه‌ی چووه‌ته‌ ناو باكووری رۆهه‌ڵاتی سووریا به‌ره‌و ناوچه‌كانی ناوه‌وه‌ به‌ڕێ كه‌وتووه.

ئه‌وه‌شی خسته‌روو، بارهه‌ڵگره‌كان زرێپۆشی سه‌ربازیی، كه‌لوپه‌لی فایبه‌ر و ئامێری كار، ژماره‌یه‌كی زۆر تانكه‌ری گواستنه‌وه‌ی سووته‌مه‌نی و بارهه‌ڵگری بۆكسداخراو له‌ كاروانه‌كه‌دا بوون.‌





ئەم هەواڵە 1342جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad