English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نەیمار وەڵامی ریال مەدرید ناداتەوە 
2019-08-10 [11:16 AM]

ZNA- ھەولێر 


راپۆڕتە رۆژنامەوانییەکانی ئیسپانیا ئاماژە بەوە دەدەن ، فلۆرنتینۆ پێرێزی سەرۆکی یانەی ریال مەدرید ھەموو ھەوڵێک دەدات بۆ ئەوەی لەم ماوەیە گرێبەست لەگەڵ نەیمار داسێلڤای بەرازیلی مۆر بکات . 


بەپێی ھەواڵێکی رۆژنامەی سپۆڕتی ئیسپانی ، پێرێز بەڵێنی بە نەیمار داوە لە حاڵەتی پەیوەندی کردنی بە یانەی ریال مەدرید مووچەی ساڵانەی دەبێتە ٤٠ ملیۆن یۆرۆ . 

لەھەواڵەکە ھاتووە ، پێرێز گرێبەستێکی پێشکەش بە یانەی پاریس سانجێرمان کردووە بۆ بەدەستھێنانی تواناکانی نەیمار و گرێبەستەکە بۆ ماوەی پێنج ساڵ دەبێت ، بەڵام وردەکاری گرێبەستەکە نەخراوەتە روو و بەرپرسانی یانەی پاریس سانجێرمانیش ئارەزوو دەکەن نەیمار بە یانەی شاھانە بفرۆشن نەک یانەی بەرشەلۆنە . 

لەھەواڵەکە ئاماژە بەوەکراوە ، نەیمار وەڵامی گرێبەستەکەی یانەی ریال مەدرید نەداوەتەوە ، ھەروەھا پێی باشە تا دوا سات چاوەڕێی بۆندی یانەی بەرشەلۆنە بکات بۆ ئەوەی جارێکی دیکە لەگەڵ میسی و سوارێز یاری بکاتەوە . 


یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 1753جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad