English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان جه‌ژنی قوربان له‌ موسڵمانان پیرۆز ده‌كات
2019-08-10 [12:22 PM]

ZNA-هەولێر


به‌بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی جه‌ژنی قوربانی پیرۆزه‌وه‌، سه‌رۆكایه‌تیی  په‌رله‌مانی كوردستان په‌یامێكی پیرۆزباییی ئاراسته‌ی موسڵمانان كرد و تێیدا هیوای خواستووه‌، "ئه‌م جه‌ژنه‌ ببێته‌مایه‌ی خێرو خۆشی و به‌خته‌وه‌ری بۆ هه‌موولایه‌ك و هه‌رێمی كوردستانیش له‌ پێشكه‌وتن و ئارامی و خۆشگوزه‌رانی به‌رده‌وام بێت".

ده‌قی په‌یامه‌كه‌:

به‌بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی جه‌ژنی قوربانی پیرۆزه‌وه‌، سه‌رۆكایه‌تیی  په‌رله‌مانی كوردستان په‌یامێكی پیرۆزباییی ئاراسته‌ی موسڵمانان كرد كه‌ ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی:

به‌بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی جه‌ژنی قوربانی پیرۆزه‌وه‌ گه‌رمترین پیرۆزبایی له‌ موسڵمانانی هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌تی و عێراق و جیهان به‌گشتی ده‌كه‌ین، هەروەها پیرۆزبایی لە حاجیانی كوردستان دەكەین و لەخوای گه‌وره‌ داواكارین عیبادەت و ئه‌نجامدانی فه‌ریزه‌ی حه‌جی ئه‌مساڵیان قبوڵ بكات.

به‌ئومێدی ئه‌وه‌ى كه‌ ئه‌م جه‌ژنه‌ ببێته‌مایه‌ی خێرو خۆشی و به‌خته‌وه‌ری بۆ هه‌موولایه‌ك و هه‌رێمی كوردستانیش له‌ پێشكه‌وتن و ئارامی و خۆشگوزه‌رانی به‌رده‌وام بێت.

هه‌رێمه‌كه‌مان ئه‌مڕۆ له‌هه‌موو كات زیاتر پێویستیی به‌یه‌كڕیزی و برایه‌تی و ته‌بایی و پێكه‌وه‌ژیان و لێبوورده‌یی هه‌یه‌، هیوادارین جه‌ژن ببێته‌ فاكته‌رێك بۆ گه‌یشتن به‌م ئامانجه‌ پیرۆزه‌.

هه‌ر به‌م بۆنه‌یه‌وه‌ پیرۆزباییه‌كی گه‌رم له‌ خانه‌واده‌ی سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان و پێشمه‌رگه‌ و ئاسایش و پۆلیس و ته‌واوی كارمه‌ندانی ناوخۆو ته‌ندروستی و هه‌موو ئه‌و به‌ڕێزانه‌ ده‌كه‌ین كه‌ له‌ رۆژانی جه‌ژندا دوور له‌خانه‌واده‌و كه‌س و كاریان له‌ خزمه‌ت ئاسووده‌یی و پاراستنی ژیانی هاووڵاتییاندان.

دووباره‌ جه‌ژن له‌هه‌موو لایه‌ك پیرۆزبێت و هه‌ر له‌خۆشی به‌خته‌وه‌ریدابن.

سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان

10ی ئابی 2019





ئەم هەواڵە 3460جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad