English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئێران: گفتوگۆ پەیوەندی‌کردن بە ئەمریکاوە بێ‌سوودە
2019-08-11 [11:43 AM]

ZNA - هەولێر


وەزارەتی دەرەوەی ئێران هەرجۆرە پەیوەندیەک لەگەڵ ئەمریکادا رەت دەکاتەوە و دەڵێت، چاوەروانی‌کردن بۆ پەیوەندی تاران لە گەڵ واشنتۆندا بێ‌سوودە

عەباس مووسەوی گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران سەبارەت بە ئامادەبوونی بەرپرسانی ئەمریکایی بۆ ئەنجامدانی دانوستان لەگەڵ ئێران، رایگەیاند: چاوەروانیکرد لە ئەمریکا ئاکامێکی نابێت.

عەباس مووسەوی رایشیگەیاند، ئەمریکا لەکاتێکدا داوای دانوستان دەکات کە گەمارۆی خستووەتە سەر رێبەر و وەزیری دەرەوەی ئەم وڵاتە و بۆ ئەمەش هەر هەوڵێکی واشنتۆن بۆ  بەرقەرارکردنی پەیوەندی لەگەڵ تاراندا به بێ سوود دەزانێت و دەڵێت ئەوان متمانەیان بە ئەمریکا نییە و ئامادە نیین لەگەڵ وڵاتێکدا گفتگو بکەن کە رووی چەکەکانی لە ئێرانه و یاسا نێودەوڵەتییەکانی پیشیل دەکات.

 





ئەم هەواڵە 4831جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad