English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سوپای سوریا شارۆچكه‌یه‌كی سه‌ر به‌ ئیدلب كۆنترۆل ده‌كه‌ن
2019-08-11 [02:00 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

ده‌زگا راگه‌یاندنه‌كانی حکومه‌تی سوریا و چالاکوانانی ئوپۆزسیۆن ئاشكرایان كرد، هێزه‌کانی حکومه‌تی سوریا شارۆچكه‌ی " حه‌بیت "ی سه‌ر به‌ ناوچه‌ی ئیدلیب كۆنترۆل كرد كه‌ به‌ شارۆچكه‌یه‌كی گرنگ داده‌نرێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌ شارۆچكه‌یه‌كی گه‌وره‌ی دیكه‌ی ژێر كۆنترۆلی ئۆپۆزسیۆن نزیک ده‌بنه‌وه‌.

كۆنترۆلكردنی شارۆچكه‌ی حه‌بیت ڕێگای بۆ هه‌ریمه‌کانی باشووری ئیدلب ئاواڵا ده‌کاته‌وه‌، که‌ دانیشتوانی سێ ملیۆن که‌سن، ئه‌وانه‌ی گه‌لێکیان له‌ به‌شه‌کانی دیکه‌ی وڵات ئاواره‌ی ئه‌و شوێنه‌ بوونه‌.

حه‌بیت هه‌روه‌ها له‌ نزیک شارۆچکه‌ی خان شیخوونه‌، که‌ له‌ وه‌تا 2012 له‌ ده‌ستی سه‌رهه‌ڵداوان دایه‌ و ڕێگای سه‌ره‌کییه‌که‌ی بۆ دمشق ده‌چێت.

سه‌ربازانی سوریا له‌ هه‌وڵدابوونه‌ ئه‌و ڕێگا سه‌ره‌کییه‌ بپارێزن، که‌ له‌ وه‌تا 2012 داخراوه‌. ئیدلب شوێنی به‌ هێزی چه‌كداره‌كانی سه‌ربه‌ ئه‌لقاعیده‌ و گرووپه‌کانی چه‌کداری دیکه‌ن.

سه‌ربازانی سوریا له‌ مانگی چواری ئه‌م ساڵه‌وه‌ خه‌ریکی هێرش بۆ سه‌ر ئیدلب و خاکی ده‌رووبه‌رین. ماوه‌ی سێ مانگ هه‌ڵمه‌تی هێرشه‌کانی ئاسمانی و توپباران زیاتر له دوو هه‌زار که‌سی له‌ هه‌ر دوولا کوشتوون و ده‌وری 400 هه‌زار که‌سیش ئاواره‌بوونه‌.

ناوه‌ندی راگه‌یاندنی سوپای سوریا رایگه‌یاند، دوای شه‌رێکی توند له‌ گه‌ڵ چه‌كداره‌كانی سه‌ر به‌ قاعیده‌ سوپا توانی شارۆچكه‌كه‌ كۆنترۆل بكات.

ڕێکخراوی چاودێری به‌ سه‌ر مافه‌کانی مرۆڤ كه‌ باره‌گاكه‌ی له‌ به‌ریتانیایه‌، كۆنترۆلكردنی حه‌بیتی وه‌ک "هه‌ره‌ هه‌نگاوی به‌ره‌وپیشچوون" له‌ لایه‌ن هیزه‌کانی حکومه‌ت له‌قه‌له‌م دا. ئه‌و ڕێکخراوه‌ وتی، له‌و شه‌ڕه‌دا 18 چه‌كداری ئۆپۆزسیۆن و نۆ چه‌کداری لایه‌نگری حکومه‌ت کوژران.

 

voa





ئەم هەواڵە 4870جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad