English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سعودیه‌... له‌ ماوه‌ی 24 كاتژمێر 22.6 ملیۆن په‌یوه‌ندی ئه‌نجام دراوه‌
2019-08-11 [02:35 AM]

ZNA - هه‌ولێر



ده‌سته‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان سعودیه‌ ئاشكرای كرد، ژماره‌ی ئه‌و په‌یوه‌ندیانه‌ی له‌ مه‌كه‌ ئه‌نجامدراوه‌، گه‌یشته‌ 18 ملیۆن په‌یوه‌ندی، له‌ هه‌مان كاتدا 4.6 ملیۆن په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوده‌وڵه‌تی تۆمار كراوه‌ كه‌ رێژه‌ی 99% سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ست هێناوه‌.

ده‌سته‌ی ئاماره‌كانی تایبه‌ت به‌ كاری تۆڕه‌كانی په‌یوه‌ندی له‌ مه‌كه‌ رایگه‌یاند، قه‌باره‌ی به‌كارهێنانی داتا گه‌یشته‌ 1921 تێرابایت به‌به‌راورد به‌ ساڵی رابردوو به‌رێژه‌ی 31% به‌رزبووه‌ته‌وه‌، هه‌روه‌ها 787 هه‌زار په‌یوه‌ندی وێنه‌یی ئه‌نجامدراوه‌.

ئاماره‌كه‌ باسی له‌وه‌ كرد، هه‌ر به‌شداربوویه‌ك بڕی 340 مێگابایت داتای به‌ كارهێناوه‌، ساڵی پار 180 مێگابایت به‌كار هاتبوو، كه‌ جیاوازیه‌كه‌ به‌ڕێژه‌ی 89% تێپه‌ڕی كردوه‌.

باسی له‌وه‌ش كرد، زیاتر ئه‌و پرۆگرامانه‌ی به‌كار هاتوون، بریتین له‌ یوتیوب و فه‌یسبوك و سناب شات و واتس ئه‌پ و ئینستگرام.

 

RT

 





ئەم هەواڵە 940جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad