English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بوومەلەرزەیەک چەند ناوچەیەکی کوردستانی هەژاند
2019-08-12 [06:07 AM]

ZNA-هەولێر


سەر لە بەیانی ئەمڕۆ زەویلەرەزەیەک چەند شار و شارۆچکەیەکی هەرێمی کوردستانی هەژاند و لەلایەن دانیشتووانی ناوچەکانیشەوە هەستی پێکراوە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرای کردووە کە زەویلەرزەکە کاتژمێر(٧:٥٢) بە گوڕی ٣،٨ بە پلەی ڕێختەر بە قوڵایی ١٠ کیلۆمەتر لە دووری ٢٩ کیلۆمەتر لە شاری هەڵەبجە ڕوویداوە.

بوومەلەرزەکە لەلایەن دانیشتووانی هەریەک لە شاری هەڵەبجە و دەڤەری هەورامان و لە شارۆچکەکانی سەیدسادق و پێنجوێن و شارەزووەوە هەستی پێکراوە.





ئەم هەواڵە 4399جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad