English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دوو سەركردەی باڵای داعش كوژران
2019-08-12 [06:51 AM]

ZNA-هەولێر


شه‌ڕ و پێكدادان لەنێوان دەستەی تەحریر شام و داعش روویدا، لەئەنجامی ئەو شەڕەدا دوو سەركردەی داعش لە ئیدلب كوژراوون.

روانگەی سووریا بۆ مافەكانی مرۆڤ راگەیاند، دەستەی تەحریر شام لە ناوچەكانی ژێر دەستی لە ئیدلب، دژی شانە نوستووەكانی داعش ژمارەیەك ئۆپەراسیۆنی ئەنجامداوە، دوو سەركردەی داعش كوژراوون، كە یەكێكیان والی رێكخراوەكەیە لەو شارە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، ھێزێكی ئەو گروپە لە دەورووبەری شاری سلقین لەسەر سنووری سووریا - توركیا لە رۆژئاوای ئیدلب، ھەڵیانكوتاوەتە سەر ماڵێك كە ئەندامانی داعشی تێدا بووە، دوو سەركردەی داعش كوژراون كە یەكێكیان والی داعش بووە لە ئیدلب.





ئەم هەواڵە 5275جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad