ZNA - هەولێر
وەزیری دەرەوەی ئێران لە قەتەرەوە دژایەتیی مانەوەی هێزە بیانیەکانی لە کەنداو کرد و دەڵێت، دەبێ ئاسایشی کەنداو لە لایەن وڵاتانی ناوچەکەوە بپارێزرێت.
محه‌ممه‌د جه‌واد زه‌ریف وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران له کۆبوونه‌وه لەگەڵ محه‌ممه‌د عه‌بدولڕه‌حمان ئالی سانی جێگری سه‌رۆک وه‌زیران و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی قه‌ته‌ر له ده‌وحه، په‌یوه‌ندییه دووقۆڵییه‌کان و چۆنیه‌تیی په‌ره‌پێدانی تاوتوێ کرا.
محەممەد جەواد زەریف لەبارەی ئاڵۆزیەکانی کەنداو گوتی، پاراستنی ئاسایشی کەنداو لە ئەستۆی وڵاتانی ناوچەکەیە و هێزە بیانیەکان بە هۆکاری ناسەقامگیری لە کەنداو دەزانێت.
زەریف هاوکات جەخت لە بەرپرسیارتیی ئێران لە دابینکردنی ئاسایشی کەنداو دەکاتەوە و دەڵێت هاوپەیمانی هێزە بیانیەکان شکستی هێناوە.
/ا.م
ئەم هەواڵە 4834جار خوێندراوەتەوە |