English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لەئێران ئەمرۆ یەكەم رۆژی جەژنە
2019-08-12 [10:50 AM]

ZNA - هەولێر


ئەمرۆ لە ئێران یەكەم رۆژی جەژنی قوربانەو لە سەر لەبەیانییەوە نوێژی جەژنی قوربان لە سەرجەم شارەكانی ئێران كرا.

ئەگەرچی زۆربەی وڵاتانی موسوڵمانی جیھان رۆژی یەكشەممەیان وەكوو یەكەم رۆژی جەژن دیاریكرد، بەڵام لە ئێران ئەمرۆ دوشەممە یەكەم رۆژی جەژنە، لەسەر لەبەیانییەوە لە سەرجەم شارەكانی ئێران نوێژی جەژن كراوەو خەڵكیش دوای نوێژی جەژن سەردانی شوێنە پیرۆزەكانی شیعەكان و گۆرستان دەكەن و دواتر ھاووڵاتیان سەردانی خزم و كەسوكاریان دەكەن،

لەئێران ژەمی جەژن سەر لەبەیانی ناخورێت و ئەوانەی بیانھەوێ جەژن بكەن لەگەڵ نانی نیوەرۆ دەیكەن. ئەمرۆ لەكاتێكدا لە ئێران یەكەم رۆژی جەژنە، لەبەشێك لە شارەكانی رۆژھەڵاتی كوردستان رۆژی یەكشەممەیان وەكوو جەژنی قوربانی دیاریكردبوو.

 





ئەم هەواڵە 1081جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad