English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
کێشەی نێوان چین و ئەمریکا زیانی بە جوتیارانی ئەمریکایی گەیاندووە
2019-08-12 [11:49 AM]

ZNA - هەولێر


كێشه‌كانی نێوان ئه‌مریكا و چین، گه‌شه‌ی ئابووریی جیهانی لاواز كردوه‌ و له‌ پله‌ی یه‌كه‌مدا زیانێكی زۆری له‌ جوتیارانی ئه‌مریكا داوه‌ .

به‌ گوێره‌ی راپۆرته‌كانی بانكی گوڵدن‌مه‌ن‌ساكسی ئه‌مریكایی، كێشه‌كانی نێوان ئه‌مریكا و چین جگه‌ له‌وه‌ی كه گه‌شه‌ی ئابووریی جیهانی لاواز كردوه‌، له‌ پله‌ی یه‌كه‌مدا كه‌رتی كشت و كاڵ و جوتیارانی ئه‌مریكای روبه‌ڕووی زیانێكی زۆر كردوه‌ته‌وه‌، به‌ تایبه‌تی له‌ دووایی سه‌پاندنی بڕی 300 ملیار دۆلار باج له‌ لایه‌ن ئه‌مریكاوه‌ بۆ سه‌ر كاڵا چینییه‌كان له‌ ماوه‌كانی رابردوودا. به‌مه‌ش جوتیارانی ئه‌مریكا، كڕیاری سه‌ره‌كی به‌رهه‌مه‌كانیان له‌ ده‌ستدا.

ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ ئه‌مساڵ به‌ هۆی لافاو و به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما، به‌شێكی زۆری به‌رهه‌می كشت وكاڵی جوتیارانی ئه‌مریكا له‌ نێو چووە و ئیستاش هیچ كڕیارێكیان نه‌ماوه‌.





ئەم هەواڵە 943جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad