English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
هۆنگ كۆنگ... هەموو گەشتە ئاسمانییه‌كانی ئه‌مڕۆ هەڵوەشێنرانه‌وه‌
2019-08-12 [12:01 PM]

ZNA - هه‌ولێر


 

لەگەڵ چوارەم ڕۆژی گردبوونەوەی خۆپیشاندەران بەشێوەیەکی ئاشتیانە لە فڕۆکەخانەکەدا، به‌رپرسانی فڕۆکەخانەی هۆنگ کۆنگ هەموو گەشتە ئاسمانییەکانی ئه‌مڕۆ دووشەممەیان هەڵوەشاندەوە.

لە بەیاننامەیەکدا به‌رپرسانی فڕۆکەخانەکە وتیان، بێجگە لە گەشتە ڕۆیشتووەکان و ئەو گەشتانەی کە ئێستا لەڕێدان بۆ هۆنگ کۆنگ، هەموو گەشتەکانی دیکەی ئەمڕۆ هەڵوەشێندراونەتەوە.

باسیان له‌وه‌ كرد، جووڵەی هاتوچۆ لەسەر ڕێگای فڕۆکەخانە زۆر قەرەباڵغە و شوێنەکانی وەستانی ئوتومبێلەکان پڕبوون.

خۆپیشاندانەکانی هۆنگ کۆنگ گەورەترین قەیران و کێشەیەکی مەترسیداری بۆ چین دروست کردووە کە فەرمانڕەوایی هۆنگ کۆنگ دەکات.

لەلایەکی دیکەوە ئۆفیسی کاروباری هۆنگ کۆنگ و ماکاو لە چین وتی هۆنگ کۆنگ بە قۆناغێکی هەستیاردا تێدەپەڕێت و دەبێت کردەوە توندوتیژەکان لەوێ بوەستێنرێن.

ماوەی دوو مانگە لە هۆنگ کۆنگ خۆپیشاندان دەکرێت لەدژی حکومەتی چین.

 

voa





ئەم هەواڵە 1090جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad