ZNA - هه‌ولێر
ئه‌مرۆ دووشه‌ممه بریارده‌ری نێوده‌وڵه‌تی فه‌ره‌نسای تۆمه‌تبار كرد به‌وه‌ی 13 توندڕه‌وی فه‌ره‌نسی رێكخراوی داعشی له باكوری رۆژهه‌ڵاتی سوریاوه گواستووه‌ته‌وه عێراق، ئه‌مه‌ش مانای ده‌ركردنی حوكمی له‌سێداره‌دان به وه‌كاله‌ت ده‌گه‌یه‌نێت.
رۆژنامه‌ی لۆفگارۆی فه‌ره‌نسی رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه خاتوو ئانییس كالامار بڕیارده‌ری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانی تایبه‌ت به دۆخی له‌سێداره‌دان، نامه‌یه‌كی بۆ حكومه‌تی فه‌ره‌نسی ناردووه تێیدا ره‌خنه‌ی له ره‌فتاره‌كانی ئه‌و وڵاته گرت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له مانگی كانونی یه‌كه‌می ئه‌مساڵ 13 توندڕه‌وی داعشی له سوریاوه بۆ عێراق گواستووته‌وه.
كالامار به لۆفیگارۆی فه‌ره‌نسی راگه‌یاندوه، گواستنه‌وه‌ی توندڕه‌وان له سوریاوه بۆ عێراق پرسێكی زۆر مه‌ترسیداره، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پرۆسه‌ی گواستنه‌وه‌ی ئه‌و ده‌ستگیركراوانه به پێشێلكردنی یاسای نێوده‌وڵه‌تی داده‌نرێت.
باسی له‌وه‌ش كرد، ئه‌و نامه‌یه‌ی بۆ حكومه‌تی فه‌ره‌نسیم ناردوه، رووداوی ورد و شیكاركراوی تێدایه نیشانی ده‌دات كه ره‌فتاره‌كانی فه‌ره‌نسا دژی مافه‌كانی مرۆڤ و په‌یماننامه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه.
ئه‌وه‌شی خسته‌روو، ده‌سه‌ڵاتدارانی فه‌ره‌نسا به‌شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ یان ناراسته‌وخۆ ده‌ستیان له گواستنه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سانه بۆ عێراق هه‌بووه كه له سوریا ده‌ستگیركرابوون، و دواتر فه‌رمانی له‌سێداره‌دانیان بۆ ده‌رده‌چێت.
ئاماژه‌ی به‌وه كرد، رێگه‌دان به گواستنه‌وه ئه‌و كه‌سانه واته ده‌ركردنی فه‌رمانی له‌سێداره‌دان، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی فه‌رمانی له‌سێداره‌دان له فه‌ره‌نسا هه‌ڵوه‌شێنراوه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش مانای ده‌ركردنی حوكمی له‌سێداره‌دان به وه‌كاله‌ت ده‌گه‌یه‌نێت.
بڕیارده‌ره‌كه‌ی نێوده‌وڵه‌تی باسی له‌وه‌كرد، 60 رۆژ له‌به‌رده‌م فه‌ره‌نسایه بۆ ئه‌وه‌ی وڵامی ئه‌و نامه‌یه‌ی نێردراوه، بداته‌وه.
له حوزه‌یرانی رابردوو ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق حوكمی له‌سێداره‌دانی بۆ چه‌ند توندڕه‌وێكی به‌ره‌گه‌ز فه‌ره‌نسی ده‌ركرد به‌ڵام تاكو ئێستا جێبه‌جێ نه‌كراوه.
ئەم هەواڵە 5110جار خوێندراوەتەوە |